کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ٣٨مین ساڵوەگەڕی بە لاڕێدابردنی شۆڕشی گەلانی بندەستەی ئێران و بە سەرنجدان بە هەلومەرجی ئێستای جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لە چەند خاڵێکدا ڕای خۆی دەخاتە بەر ڕای گشتی:
١-ئەزمونی تاڵی دزینی ڕەنجی گەلانی مافخۆازی و دەسەڵات و حاکمیەتی ٣٨ ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەمان پێدەڵێت کە جۆگڕافیای سیاسی ئێران و دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی پان ئێرانیستەکان لە ژێر هەر ناوێک دا ، جێی متمانە و پێکەوە ژیان نییەو بۆ دەستەبەر کردنی مافی دیاریکردنی چارەسوس تەنیا ڕێگا " هەڵتەکاندنی ئەو جۆگرافیای ئێستایە" و نەتەوەکانی کورد و بەلوچ و عەرەب و ئازەری لە سەر خاکی خۆیان زۆرینەن و تەنیا بە دامەزراندنی دەولەتی نیشتمانی خۆیان دەتوانن پارێزگاری لە شۆناسی نەتەوەی خۆیان بکەن.
٢-بەسەرنجدان بە ڕەوڕەوەی چارەنوسی دیکتاتۆڕانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و هەڵوێستی نۆێی دەولەتی ئامریکا بەرانبەر بە کرداری ڕێژیمی ئێران و لەبەرچاو گرتنی ئەگەری پێکدادانی نیزامی ،دەبێت ئۆپۆزسیۆنی پێکهاتو لە نەتەوە بندەستەکان و حێزبەکانی خۆازیاری مافی دیاری کردنی چارەنوس بێ دواکەوتن لە خەمی بەرەیەکی دێمۆکراتیک دابن بۆ قۆستنەوەی هەلەکان و پێشگرتن لە دووبارە بونەوەی پیلانی نێودەولەتی و سازانەکانی پشتی پەردەی نەیارانی مافی رەوای چارەنوسی سیاسی هەرکام لە گەلانی بندەست.
٣-هەر لەو پێوەندیەدا . داواکارین کەحێزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بێ هێنانەوەی هەر چەشنە بڕوبیانویک لە هەوڵی کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی پێکهاتو لە سەرجەم لایەنەکان و کەسایەتیە نیشتمان پەروەرەکاندا بین بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی رۆژهەلاتی.
بژی هەر چەشنە دەستپێشخەریەک بۆ هەڵهێنانەوەی هەنگاوی بەکردەوە بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی.
بژی کورد
پایەدار بێت کوردستان
کۆمیتەی ناوەندی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٢٢ی رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی
١٠ی فێورییەی ٢٠١٧ی زاینی