به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمكۆ یەزدانپەنا پێیوایە فشارەكانی ویلایەتە
سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان پێ
ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی9ی مانگی جۆزەردانی سا
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ویلادی میر ژرینۆفسك
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
ئەمڕۆشەممە رێکەوتی 16/4/2011ی زایینی شاندێکی یە
هەموان دەزانین19ی گوڵانی ئەمساڵ، ساڵوەگەڕی
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستانلاوانی ناسیۆنالیست
له‌گه‌ڵ دیتنی ئه‌و دیمه‌نه ناشارستانی و
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
کەرەستە بوونی ژنان بە دەست سیستمی پیاوسالار
ئێران له قوماری رۆژئاوادا
ن- ئه‌نوه‌ر عه‌باسی

له بگره و به‌رده‌ی شیمانه‌کانی هێرشی ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئێران ، به‌رده‌وام ئه‌م بیره له مێشکی هه‌مومان دا گینگل ده‌دا : که‌ی و چۆن وه‌ها هێرشێک ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر ناکرێت هۆکاره‌که‌ی چیه؟
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی که لایه‌نگرانی ئه‌م هێرشه و ئه‌وانه‌ی که دژی ئه‌ون چی به بورهان دێننه‌وه و هه‌رکامیان به چ مه‌نتقێک لێکی ئه‌ده‌نه‌وه له راستی دا زۆر جێگای باس نیه. راستیه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ری وه‌ها هێرشێک له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌تاکوو ئه‌مڕۆ له رۆژه‌ڤ و له ئارادایه و هیچ کاتیش رووی نه‌داوه.
کێ له‌م ناوه‌دا سودمه‌ند ده‌بێت؟
سونه‌تی سیاسه‌تی ئیستعماری کلاسیک ورده ورده له پاش کۆتایی هاتنی شه‌رێ جیهانی دوهه‌م و ره‌نگه پاش سه‌رکه‌وتنی هێندیه‌کان به‌سه‌ر ئیستعماری بریتانیا دا(وه‌کو گه‌وره‌ترین وڵاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیزم) له لایه‌ن زلهێزه‌کانی جیهانه‌وه پێداچونه‌وه‌یه‌کی قوڵی بۆ کرا. ئه‌یتر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی رۆژهه‌ڵات بویان و بۆ گواستنه و تاڵان کردن ده‌بوو کۆتایی هاتبوو ،رۆژئاوا به تاڵانی رۆژهه‌ڵات ماڵی پێکه‌وه نا و بناغه پیشه‌یی و شارستانیه‌کانی خۆی پته‌و کردبوو، ئیدی له‌شکه‌رکێشی و شه‌ڕی روبه‌ڕو ئه‌وه‌نده‌ی خێر نه‌مابوو و له لایه‌کی دیکه‌وه چاوی نه‌ته‌وه موسته‌عمه‌ره‌کانیش کرابوه‌وه و وا به سانایی به دیلی ره‌زایه‌تیان نه‌ده‌دا، ئه‌مانه و هاتنه ئارای چه‌مک گه‌لی وه‌ک مافی مرۆڤ و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و... وای کرد که ئه‌یتر ئه‌و شێوه کلاسیکه‌ی دیل کردنی وڵاتان وڵامده‌ر نه‌بێت و له ئاکام دا ئیستعماری نوێ به شێوازی ئه‌مریکایی هاته گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانه‌وه. چۆڵ کردنی وڵاته داگیر کراوه‌کان و هێنانه سه‌ر کاری لایه‌نگرانی وڵات
ی ئیستعمارگه‌ر و ناردنی سه‌رمایه بۆ وه‌به‌ر هێنان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆلۆنیالیسته‌کان و ... له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م شێوازه نوێیه‌ی کۆلۆنیالیزمن.
له ئێران دا که ته‌وه‌ری ئه‌م باسه‌یه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی محه‌مه‌د ره‌زا شا نمونه‌ی بێ خه‌وشی ئه‌م شێوازه له ئیستعماره و ولات و به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستان هه‌رکامه‌و سه‌ر به لایه‌نێکی وڵاتانی ئیستعمارکه‌ر بوون.
له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران که به نه‌وعێک دوپات بونه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆکتۆبری 1917ی شه‌وڕه‌وی(سۆڤیه‌ت) بوو یان باشتره بڵێین روی دیکه‌ی شۆڕشه‌که‌ی شۆڕه‌وی بوو و به تایبه‌ت پاش ئاشکرا بوونی روخساری راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ولایه‌ت فه‌قێهی و نواندنی خۆیان وه‌ک ئاڵاهه‌ڵگری دژایه‌تی ئه‌مپڕیالیزم و گه‌ڕانه‌وه بۆ خود(خود له روانگه‌ی ئه‌وان دا گه‌رانه‌وه بۆ ئیسلامی شێعه‌ی 12ئیمای بوو) گۆڕانکاریگه‌لێکیش له سیاسه‌تی رۆژئاوادا به‌رانبه‌ر به ئێرانی نوێ به‌دی هات.
رۆئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکا وه‌ک سپاسالاری سه‌رمایه‌داری و کاپیتاڵیزم هه‌مان شێوازی هه‌ڵس و که‌وت که له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزم دایبه‌زاند له‌سه‌ر ئێرانێک که ئیسلامی سیاسی تێیدا حاکمه تاقی کرده‌وه، واته ته‌ریک خستن و به کارهێنانی هه‌ڵه‌کانی ئه‌و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له ناوچه‌که‌دا ، له‌م لاشه‌وه بریتانیا و وڵاتانی به‌رجه‌سته تری ئوروپی به قبوڵ کردنی وه‌زعه‌که و له راستی دا قبوڵ کردنی سه‌رده‌ستی ئه‌مریکا (ئه‌مریکایه‌ک که له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندی دیپلۆماتیکی نیه و به پێی ئه‌وه‌ش ناتوانێ راسته‌و خۆ له سه‌رسفره‌ی به‌رفراوانی ئێران دا‌نیشێت) که‌وتنه قه‌ڵاچۆ و له هه‌رزان بازاری ئێڕان هه‌رکه‌سه و به‌شی خۆی بچڕی.
بۆ روون بوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندی ئاسایی ببوایه‌ت ،کۆنه کۆلۆنیاڵیسته‌کان ئاوا به ئۆقره‌وه دانه‌ده‌نیشتن و به گشتی وه‌زعی ئێستای رۆژئاوا و پێوه‌ندیه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا به شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌بوو و ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه ببوایه‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێرانی پاش شۆڕش و پاش شه‌ڕ چه‌ندین حکومه‌تی جۆراوجۆری بگۆڕایه‌ت و ئه‌ونه زوو نه‌گیرسێته‌وه. به‌ڵام حکومه‌تی ئیسلامی سه‌قامگیر بوو و له راستی دا ئه‌بێ بێژین که پاش شکانی سامی کۆمۆنیزم و نه‌مانی بیانوی له‌شکه‌رکێشی و شه‌ڕی سارد هیچ ئاڵترناتیوێک له‌مه باشتر نه‌ده‌بوو که رۆژئاوا به هۆی ئه‌وه‌وه کێشه‌کانی ناوخۆی (وه‌ک کێشه ئابوری و سه‌ربازی و ... ) چاره‌سه‌ر بکات و هاوکات بیانوی ده‌ست که‌وێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی وه‌کوو هێزێکی چاره‌نوس ساز له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا و به دوی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی خۆی لێره‌دا بگه‌رێت.
ده‌کرێت ئه‌م هه‌وڵانه له 3 به‌شدا یان له 3 ماوه‌ی زه‌مانی دا ریزبه‌ندی بکرێن.
1- ده‌یه‌ی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی : ئه‌م ده‌ورانه ده‌کرێ به ناوی سالانی جه‌نگ و هه‌ڵسنگاندن و لاواز کردن بۆ هێنانه ژێر رکێف ناودێر بکه‌ین.
به پێچه‌وانه‌ی ئیدعای سه‌رکرده‌کانی کۆماری ئیسلامی که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد رۆژئاوا ده‌یهه‌وێت له رێگه‌ی سه‌دامه‌وه شۆڕشه‌که‌یان له ناو ببات و دیسانه‌وه حکومه‌تێکی نۆکه‌ری خۆیان بهێننه سه‌رکار، رۆژئاوا به هیچ شێوه‌یه‌ک خوازیاری له ناو چوونی حکومه‌تی نوێی ئێران نه‌بوو.
ئه‌مه ده‌کرێ له دوروویی رۆژئاوا دا به‌رانبه‌ر به ئێران به روونی ببینرێ، له لایه‌که‌وه چه‌ک و چۆڵ راسته‌و خۆ و به فه‌رمی ده‌درایه سه‌دام و له لایه‌کی تره‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریکا و به رێگای ئیسرائیل یارمه‌تی ئێران ده‌کرا. ئه‌ویش ئیسرائیلێک که له رواڵه‌ت دا له‌گه‌ڵ ئێران دژایه‌تیه‌کی بنچینه‌یی هه‌یه . له لایه‌که‌وه سه‌رکه‌وتنی ئێران بۆیان نه‌خوازراو بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتن ئێرانی ده‌کرد به هێز و رێکلامێک بوو بۆ شۆڕشی ئیسلامی ئێران، که خومه‌ینی به‌رده‌وام ده‌یگوت که ئێمه ئه‌م شۆڕشه‌ی خۆمان هه‌نارده‌ی هه‌مو جیهان ده‌که‌ین و له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رکه‌وتنی عێراق، ئێرانی ناسه‌قامگیر ده‌کرد و رێگه بۆ ته‌داخولی شه‌وره‌وی(سۆڤیه‌ت) خۆش ده‌بوو...
هێنڕی کسینجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م باره‌یه‌وه وته‌یه‌کی گرینگی هه‌یه که ده‌ڵێ'' گرنگ نیه ئێران سه‌رده‌که‌وێ یان عێراق ، ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌و دوانه سه‌رکه‌ون ئه‌وه ته‌نیا ئه‌مریکایه که ده‌یدۆڕێنێ'' بۆیه باشترین حاڵه‌ت بۆ وان ئه‌وه بوو که هیچیان سه‌رنه‌که‌ون و ته‌نیا ببێته جه‌نگێکی بناغه تێکده‌ر و لاواز که‌ر که به هیمه‌ت و هه‌وڵی خۆیان واشیان لێکرد. عێراقێک که پێش شه‌ڕ وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌هاته ئه‌ژمار و پاشکۆیه‌کی 35 میلیار دۆلاری ئه‌رزی هه‌بوو، له پاش شه‌ڕ پتر له 70 میلیار دۆلار قه‌رزدار بوو. له‌م لاشه‌وه ئێران که له سه‌رده‌می په‌هله‌وی دا چه‌ک و چۆڵێکی زۆری له ئه‌مریکا و وڵاتانی ئوروپایی کریبوو شه‌ڕی درێژ خایه‌ن و فه‌رسایشی وای کرد که نه‌وته‌که‌ی هه‌رزان فروش کات و له ئیسرائیل و چه‌ن ولاتێکی دیکه به شاراوه و به رێگای پڕ هه‌زینه چه‌ک و چۆڵ بکڕێت و له کۆتایی شه‌ڕ دا مانه‌وه دو ولاتی وێڕان که ساڵه‌ها کات و وزه و پاره‌ی ده‌ویست تا دیسانه‌وه ئاوه‌دان بکرێنه‌وه.به واتایه‌کیتر شه‌ڕێک که بۆ رۆژئاوا خێر بوو و ئاگربه‌ستێک که بۆ وان خێری دوپاته ده‌هاته ئه‌ژمار.
2-ده‌یه‌ی دوهه‌م، ده‌ورانی ره‌سه‌د و ورد بونه‌وه‌ی وڵاتان له شێوازی سیاسه‌ت کردنی ئێرانی پاش جه‌نگ بوو.
سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ره‌فسه‌نجانی به‌ره‌و ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کان ده‌رۆشت ، به‌و شێوه که دژایه‌تی ئیسرایلێک که چه‌کی به ئێران گه‌یاندبوو له کاتی شه‌ر دا، زۆرتر کرا و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ولاتانی عه‌ره‌بی و به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان و له‌و لاشه‌وه ئوروپا که پاره و چه‌کیان به عێراق دابوو په‌ره‌ی سه‌ند. له کاتێک دا که ئه‌وه راست به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌کان بوو، ره‌نگه هه‌مووی ئه‌مانه نه‌کرێ ببێته هۆکار بۆ سه‌لماندنی سیاسه‌ته‌کانی کۆلۆنیاڵیستی رۆژئاوا، به‌لام سارد کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕه‌وه‌ی(سۆڤیه‌ت) له کاتێک دا که ئه‌و هه‌وڵی نزیکی ده‌دا له خۆیدا واتا ده‌دا به ئه‌و تیۆری ته‌وته‌ئه‌ی(Conspiracy Theory) که له‌م وتاره‌دا به‌رچاوه. له ئاکامه‌کانی ئه‌م ده ساڵه که به کۆتایی هاتنی ده‌ورانی سه‌رۆک کۆماری ره‌فسه‌نجانی ته‌واو ده‌بێ ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به قه‌رزدار بوونی بێ سابقه‌ی ئێران به بانکی جیهانی و ده‌وڵه‌تانی جۆراوجۆر و مه‌حکوم بوونی خامنه‌ای رێبه‌ری ئێران و هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆک کۆمار که ته‌نیا چه‌ند مانگی مابوو ده‌ورانی سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ی به سه‌ر بێت له دۆسیه‌ی دادگای ترۆری میکۆنۆس دا و بایکۆت کردنی ئێران له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئوروپاوه.. که ته‌نیا 3 مانگی خایاند و پاش گۆڕانی سه‌رۆک کۆماری ئێران وه‌زع گۆڕدرا، وه‌ک بڵێی ئوروپا به قه‌سدی راگه‌یاندنی دادگای وه‌دوا خستبێ که راست بکه‌وێته کاتێک که هه‌م په‌رده پۆشی سیاسه‌ته‌کانی خۆی کردبێ و هه‌میش به جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت بکات که له بایکۆت کردنی ئێران دا خۆشی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت .
3- ده‌ورانی سێهه‌م که له پاش سه‌قامگیر بوونی ده‌وڵه‌تی موحه‌مه‌دی خاته‌میه‌وه ده‌ست پێده‌کات ده‌بێ له دو ره‌هه‌ندی جیاواز و دو شێوازی مه‌عامله‌ی جیاوازی رۆژئاوا دا چاوی لێبکرێ.
یه‌که‌م )سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری موحه‌مه‌دی خاته‌می، که به ناوی ده‌ورانی گۆڕان و ئیسلاح ناودێر کراوه، له کاتێکدا ده‌ستی پێ‌کرد که سه‌ره‌رۆییه‌کانی ئێران و ره‌وشی ناوچه‌که و دۆزی دادگه‌ی میکۆنۆس و تیرۆریست په‌روه‌ری رژیمی ئیسلامی ئێران ده‌رۆشت که ده‌سه‌لاتی سیاسی له ئێران دا به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رێ و ره‌وشه‌که ناسه‌قامگیر بکات ، که ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا دا وه‌کوو کۆمه‌ڵێک وڵات که رۆژهه‌ڵاتی ناوینیان له نێوان خۆیان دا به‌ش کردوه نه‌بوو. له لایه‌که‌وه سه‌دام له عێراق مل‌هوڕی ده‌کرد و کێشه ساز ببو ، له‌و دیوی سنوره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران و له ئه‌فغانستان تاڵبانی ئه‌فغان وه‌کوو هێزێکی توندره‌وی ئیسلامی خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌ده‌دا...کێشه‌کانی پاکستانی و هێند و رکابه‌ری ناوه‌کی ئه‌وان و به گشتی بارودۆخی ناوچه‌که به‌ره‌و ئاقارێک نه‌ده‌رۆشت که رۆژئاوا بیهه‌وێ ئێرانێکی ناسه‌قامگیریش(له‌باری اوتوریته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ) به‌م کۆمه‌ڵه کێشه زیاد بێت و کونتڕۆڵی بارودۆخه‌که له ده‌ستیان دا نه‌مێنێت، بۆیه له هه‌مان کات دا که هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا ئێرانی ویلایه‌ت فه‌قیهی نه‌بێته ئاڵترناتیو و باڵ نه‌کێشێته ده‌ر له سنوره‌کانی خۆی و جار جار هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی توندیان لێده‌کرد ، به‌ڵام نه‌یانده‌ویست که له ته‌وژمی هێشتا شاراوه و که‌ڵک لێنه‌گیراوی کۆماری ئیسلامی چاو پۆشی بکه‌ن. له وه‌ها بارودۆخێکدایه که موحه‌مه‌دی خاته‌می وه‌کوو رزگاریده‌ری رژیم و به وته‌یه‌ک له رۆڵی ''سوپاپی دڵنیایی'' دا دێته گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ئێرانه‌وه. ئه‌گه‌ر له ورده‌کاریه‌کان گه‌ڕێین هاتنه سه‌رکاری خاته‌می له دولاوه بۆ ئه‌مریکا گرینگی پێئه‌درا، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئیسلامی میانه ره‌و له ئێران دا بکاته جێنشینێکی بێ مه‌ترسی بۆ داهاتوی سیاسی ئێران (ره‌نگه هاوشیوه‌ی ئێستای تورکیه) ئاڵترناتیوێک بۆ ناوچه‌که و دوهه‌م بیانویه‌ک بۆ هێشتنه‌وه‌ی سیسته‌می کۆماری ئیسلامی له ئێران دا به‌و هۆکارانه‌ی که له‌سه‌رێ باسم کرد.ئه‌وان توانیان ئامانجی یه‌که‌م بۆ ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ن بپێکن، به‌ڵام هژموونی پاوه‌نخوازی ترسی سه‌رکرده‌کانی سپا و ئوسولگه‌راکان(به عه‌لی خامنه‌یشه‌وه) له به‌رنامه‌که و هه‌ست به مه‌ترسی کردنی ئه‌وان رێگه‌ی نه‌دا که ئه‌و تێزه بگاته ئاکامی خۆی ، به‌ڵام خاڵی هێشتنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی و تا راده‌یه‌ک به هێز کردنی ئه‌و بۆ راگرتنی باڵانسی ناوچه‌که به باشترین شێوه پێکرا.
دوهه‌م) ده‌سپێکی سه‌رۆک کۆماری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد تا وه‌کوو ئێستا که به شیوه‌یه‌ک ده‌ورانی خوری بوونه‌وه‌ی رێسه‌کان و دیسانه‌وه هه‌وڵ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه.
هه‌وڵ درا که له درێژه‌ی سیاسه‌تی ئیسلامی میانه‌ره‌و دا ، به که‌ڵک گرتن له که‌سایه‌تیه‌کی بێ هویه‌ت و سه‌ربزێو ئه‌و هژمونیه‌ی که موحه‌مه‌دی خاته‌می هێنایه سه‌رچۆک وه‌کوو ریفۆڕمخوازێک لاواز بکرێت، ئه‌ویش نه‌ک له له‌سه‌ر ده‌ست که‌سایه‌تیه‌کی ریفۆڕمخواز، به‌ڵکوو که‌سێک له ناو دڵی ئه‌سولگه‌راییه‌وه.( لێره‌دا گرینگه که بڵێم ، ئه‌وه به‌و واتا نیه که وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریکا راسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بوبێ له هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کان بۆ سه‌رۆک کۆماری، نه‌خێر له راستی دا یه‌کێک له ئایدیاکانی ده‌سه‌لاتی نوێ و کۆلۆنیالیزمی پێش که‌وتوو ئه‌وه‌یه که گرینگ نیه کێ دێته سه‌ر کار، به‌ڵکوو گرینگ ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌س هاته سه‌رکار بتوانی ئیداره و هیدایه‌تی بکه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌ی که مه‌به‌ستی خۆته)
له خولی یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، یه‌ک هۆکار بووه هۆی ئه‌وه‌ی که رۆژئاوا تووشی سه‌ر لێشێواوی ببێت، ئه‌ویش پێشبینی هه‌ڵگر نه‌بوونی هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رۆک کۆماری نوێ بوو. به ئاشکرا هێرش کردنه سه‌ر بناغه‌کانی فه‌رهه‌نگی و سیاسی رۆژئاوا، شه‌ڕ له ماڵی خۆ دور خستنه‌وه و درێژه‌ی ئه‌وه له عێراق و ئه‌فغانستان و لوبنان و ...نا مه‌نتقی بوون و ئارمانی و ئایدیالیستی جوڵانه‌وه له مه‌ڕ سیاسه‌تی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی، پابه‌ند نه‌بوون به هیچ جۆره پره‌نسیبێکی سیاسی و ئه‌خلاقی ناسراوی رۆژهه‌لاتی و ئێرانی و ته‌نانه‌ت ئیسلامیش که زۆر جار سیاسه‌ته‌کانی رۆژئاوا له‌مه‌ڕ ئێران به پێشبینی کردنی ئه‌و پره‌نسیپانه ده‌چووه پێشێ و به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی دوباره‌ی ئه‌و له خولی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری دا و ره‌نگه پاش جێگیر بوونی جۆرێک له ئیسلامی سیاسی میانه‌ره‌ی سیاسی له تورکیه ... وای کرد که هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژئاوا له به ئیسلامی میانه‌ره‌و کردنی ئێرانه‌وه بۆ تێدا بردنی سیسته‌می ویلایه‌تی و کۆماری ئیسلامی وه‌رسوڕێ.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی عێراق که ئه‌م کاره له‌وێدا به هێرشی سه‌ربازی هاته ئه‌نجام، بۆ ئێران شێوه‌یه‌کی دیکه له به‌رنگاری هاته ئاراوه که ئه‌کرێ بڵێین هاوشێوه‌ی به‌رنگاری رۆژئاوا له گه‌ڵ سیسته‌می کۆمۆنیستی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان و به تایبه‌ت کوریای باکووری کۆمۆنیست له 15 ساڵی رابردوودایه.
بایکۆتی هه‌مه لایه‌نه به تایبه‌ت ئابوری، ته‌ریک خستن له سیاسه‌تی رۆژ، داخستنی درگای پێوه‌ندیه ئاساییه‌کان، یه‌کگرتوویی جیهانی له به‌رامبه‌ر سیسته‌می کۆماری ئیسلامی وه‌ک سیسته‌مێکی مه‌ترسی دار، دیفاع له مافی مرۆڤی پێشێل کراو له ئێران دا و به کارهێنانی ئه‌وه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی به هێز بۆ شه‌رعیه‌ت دان به قایمتر کردنی گوشاره‌کان، دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی و چه‌نده‌ها وێک‌چوونی دیکه و هه‌روه‌ها دیفاعی روسیا و چین له ئێران وه‌کوو پاراستنی مه‌ودای نێوان خۆیان و هێزی سیاسی و نیزامی رۆژئاوا وای کردوه که مۆدێلی کوریا ببێته باشترین مودێلی دلخوازی رۆژئاوا بۆ لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران و رێگه خۆش کردن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و رژیمه به ده‌ستی خه‌ڵکی نارازی خۆی تێدا ببرێت و له‌وه‌ش دڵنیان که له وه‌ها حاڵه‌تێک دا حکومه‌تێک که پاش روخاندنی کۆماری ئیسلامی دێته سه‌ر کار سکۆلار و دوور له ئایدیۆلۆژی ده‌بێت و به‌م شێوه ده‌ستی چین و روسیاش له ئێران کورت ده‌کرێت.
سیاسه‌تی رۆژئاوا له هه‌مبه‌ر ئێران زۆربه‌ی کات هه‌مان سیاسه‌تی سه‌پاندنی زۆر به بێ به‌کار هێنانی ده‌سه‌ڵات و زۆربوه، هه‌روا که چێرچیل بێ ئه‌وه‌ی که زۆر به کار بهێنێت ئاڵه‌تی ده‌رخوارد سه‌گه‌که‌ی دا*. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران به‌رده‌وام ناچار بوه له لێستنه‌وه‌ی ئاڵه‌ته‌که و به‌رده‌وام له دوو شوێنه‌وه(بگره له چه‌ندین شوێنه‌وه) سوتاوه به‌ڵام بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵات هه‌ر رازی بوه ، ره‌نگه ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵک هێز بدده‌نه به‌رخۆیان و کاری ده‌سه‌ڵات یه‌کلا که‌نه‌وه. ئێستا که هه‌م ئیسلام له پێش چاوی خه‌ڵکی ئێران ره‌ش بووه و هه‌م هه‌رچه‌شنه له ئایدیۆلۆژی که باس له یوتۆپیا بکات و دیسانه‌وه لێره‌ش دا رۆژئاوا هه‌ر سودمه‌نده وه‌ک چۆن به درێژایی ژیانی کۆماری ئیسلامیش هه‌ر سودمه‌ند بووه.
له هه‌ر حاڵ دا پشیله‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌مرۆکه به ده‌ست پلنگی رۆژئاواوه کایه‌ی پێده‌کرێت و هه‌رجاره ده‌ست و پایه‌ک و چاو ده‌مێکی له کار ده‌خه‌ن، وه‌ک سونه‌تی پشیله وێنه‌کانه سه‌ره‌تا کایه به راوه‌که‌یان ده‌که‌ن و له ئه‌نجام دا وای لێده‌که‌ن که به مه‌رگی خۆی رازی بێت و ئینجا ده‌یخۆن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که رۆژئاوا قه‌ت بژارده‌ی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێرانی به ته‌واوه‌تی ره‌ت نه‌کردۆته‌وه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیدا بێت، بێ ئه‌م لا و ئه‌ولا خۆی لێ لانادات. به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی که له چ بارودۆخێک دا ئه‌گه‌ری وه‌ها هێرشێک ده‌بێته واقیع له خۆیدا باسێکی تێر و ته‌سه‌لی ده‌ێت و شرۆڤه و خوێندنه‌وه‌ی خۆی ده‌وێت.
ئه‌نوه‌ر عه‌باسی
*-ده‌ڵین له کۆنفرانسی تاران دا رۆژێک چێرچیل و رۆزڤێڵت و ستالین له‌سه‌ر مێزێک شام ده‌خۆن و له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌گه‌که‌ی چێرچیل له په‌نا مێزه‌که‌ی ئه‌وان دا راوه‌ستاوه. چێرچیل روو ده‌کاته ستالین و رۆزڤێڵت و ده‌ڵێ کێ ئه‌توانێ له‌م ئاڵه‌ت و بیباره ده‌رخواردی ئه‌م سه‌گه‌ی من بدات؟
چێرچیل ده‌ڵێ من ئه‌توانم و هێنده‌ک له ئاڵه‌ته‌که ده‌کا به سه‌ر له‌ته گۆشتێکدا و ده‌یخاته به‌رده‌م سه‌گه‌که ، سه‌گه‌که ده‌ست ده‌کا به خواردنی گۆشته‌که و تا ده‌گاته ئاڵه‌ته‌که ئیدی نایخوا و ده‌کشێته دواوه‌وه. ستالین ده‌ڵا وا نابێ، کار به زمانی خۆش ناکرێ، چاو له من که‌ن و ئاڵه‌ته‌که هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یهه‌وێ به زۆر بیدا به سه‌گه‌که، به‌ڵام سه‌گه‌که به سه‌ر راوه‌شاندن خۆی رزگار ده‌کات.
چێرچیل ده‌ڵێ هیچکامتان نه‌تانزانی ، ئه‌بێ کارێک بکه‌ی که سه‌گه‌که مه‌جبور بێت ئاڵه‌ته‌که بخوات.
ئه‌وسا خۆی هه‌ڵده‌ستێت و هێنده‌ک له ئاڵه‌ته‌که ئه‌ساوێت به قونی سه‌گه‌که‌وه و سه‌گی داماو که ئازاری پێگه‌شتوه و شوێنی ئاڵه‌ته‌که ده‌سوتێت خۆی زمان درێژ ده‌کاته‌وه و ئاڵه‌ته‌که ده‌لێسێته‌وه به‌ڵکوو سوتانه‌که‌ی نه‌مێنی.
چێرچیل رو ده‌کاته هاوڕێکانی و ده‌ڵێ: ئاوا ده‌بێ ، ئه‌بێ بتوانی زۆرداری به‌سه‌ر خه‌ڵک دا بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی که له زۆر که‌ڵک وه‌ربگریت و خۆت ماندوو که‌یت.