جیهان

بۆ کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران

هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران ،

دیداری نێوان شۆڕشگێڕان و کۆمه‌

کاتژمێر 11 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌وڕۆ 29.10.2011 شا

ئیسرائیل له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی نه‌خوازراو دا

سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی

بۆ چی سەر هەڵدانەكانی ئێران بەرەو لاواز بوون دەڕوات

هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ

وتاری هاوڕێیان

بۆ چی سەر هەڵدانەكانی ئێران بەرەو لاواز بوون دەڕوات

هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ

٨ی مارس و ژنانی کورد

کەرەستە بوونی ژنان بە دەست سیستمی پیاوسالار

ئێران

نوسراوە لە لایەن ali بەش: ئێران
بڵاوكراوەتەوە لە 25 کانونی دووەم 2012 سەردانەكان: 21
چاپکردن

دۆسیەی مافی مرۆڤی ئێران لە ساڵی ٢٠١١ دا

 ئا: ناوەندی هەواڵی ruk

لە ماوەی ساڵی(2011 بۆ 2012) ئێران دوایین ناو لە ریزبەندی ئازادیی راگەیاندن لە جیهاندا بوو. ئەمەش لەم ماوەی دەسەڵاتدارێتییەی كۆماری ئیسلامیدا بووە بە كلتوور.

 

كلتووری دەستدرێژی بۆ سەر ئازادییەكانی مرۆڤی ئێرانی، لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە ئەمجارەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و لە ماوەی تەمەنی دەسەڵاتیدا گەیشت بەو لووتكەیەی ئایۆلۆژیاكەیان ئامانجیەتی. یانی بوو بە سەركوتكارترین دەسەڵاتی سەرگۆی زەوی بۆ سەركوتی ئازادییەكانی راگەیاندن و ئازادییە بیروباوەڕییەكان.

ئەم وڵاتە لە 2011 دا هاوشان لەگەڵ بەهاری عەرەبدا، وەكو گەورەترین زیندان و یەكێك لە 3 زیندانی گەورەی جیهان بۆ رۆژنامەنووسان و بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت و وێب بوو.

چین و ئێران و سووریا لە كۆتایییەكانی ریزبەندیی ساڵی جموجۆڵ و سەركوتی ئازادییەكاندا وەستابوون.

هەواڵنێرانی بێسنوور رۆژی 25ی ژانویەی 2012، دەیەمین راپۆرتی ریزبەندكردنی ساڵانەی راگەیاندیان لە جیهاندا بڵاوكردەوە و لەم پۆلێن كردنەشدا سەدان رۆژنامەنووس و پسپۆڕی ئەو بوارە بەشدار بوون.

لە دەیەمین راپۆرتیاندا، گۆڕانكارییەكان زۆر بوون. لەم ساڵەدا ئێجگار گۆڕانكاری روویاندا و ساڵی هاوڵاتییانی بواری وێب بوو. دەستەواژەی "سەركوت" بوو بە زاراوەی ساڵ. لە جیهاندا هیچكات ئازادیی راگەیاندن و دیمۆكراسیی پێكەوە هاوبەندییان نەبووە. ئەم هاوسەنگییەش پێش بینیكردنی زۆر سانا بوو: نەبوون و سڕینەوەی ئازادییە گشتییەكان بە شێوەیەكی میكانیكی دەبووە هۆكاری نەمان و سڕینەوەی ئازادیی راگەیاندن. دیكتاتۆرەكان لە ئازادیی راگەیاندن دەترسن و قەدەغەی دەكەن بە تایبەت ئەو كاتانەی كە كۆڵەكەكانی دەسەڵاتیان دەكەوێتە لەرین.

لە 2011 دا وڵاتانی دایمیی فەنلاند و نۆروێژ و هولەند، لە سەرەوەی ریزبەندییەكەدا مانەوە.

سێ وڵاتی جەهەننەم بۆ راگەیاندن: ئیریترە و توركمەنستان و كۆریای باكوور كە دەسەڵاتەكانیان دیكتاتۆریی رەهان، لە بنەوەی ریزبەندییەكەدا وەك خۆیان مانەوە.

ئەمساڵ بە راستی ئێران (175) و سووریا (176) و چین (177) لە بنەوەی جەدوەلەكەدا بوون. ئەم وڵاتانە لەگەڵ دنیای راستەقینەدا پێوەندییان پساوە.

بەحرین و ویتنام و بە تەواوەت سەركوتكارن و لەگەڵ ئۆگاندا و رووسیای سپی دا كەوتوونەتە كۆتاییەكانی ریزبەندییەوە و وەك سەركوتكار ناسراون.

هاتنەسەرەوەی وڵاتانی وەك كاپوێرت و نامیبیا بۆ ریزبەندیی بیست وڵاتی یەكەمی جەدوەل جێگای تێڕامانە چونكا هیچ هەنگاوێكیان لە دژی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان نەناوە.

هەمووی ئەمانە لە جێگای خۆیدا و پۆلێنكردنی سەركوتكاران و دەسەڵاتدارانی داگیركاری كوردستان بۆ ئێمە جێگای سەرنجن.

توركیای نموونەی دیمۆكراسیی ئوردووغانی لە ریزبەندییەكەدا پلەی (148) ی بەدەستهێناوە. ئێران(175) و سووریاش(176) بوون. ئەمەش یانی ئێمەی كورد لەم ساڵەی رابردوودا لەگەڵ ئەوپەڕی هیوایەتمان بە ئازادبوون لە سووریا وتوركیادا بە تایبەت، كەچی لەوپەڕی سەركوت و ئازاردا ژیاوین و لە ریزی یەكەمین نەتەوەكانی جیهاندا بووین كە هیچ خێروخۆشییەكمان لە 2011 ی زایینی نەبینیوە.

عێراقیش لە پلەی (152) دا بوو، كە لەم ساڵەدا گەڕایەوە بۆ ساڵی 2008 ی خۆی كە ساڵێكی ناخۆش بوو بۆ هاوڵاتییان و 22 پلە دابەزینی بەخۆوە بینیوە. بەڵام بارودۆخی هەرێمی كوردستان لەم پۆلین بەندییەدا باس نەكراوە.

...................

سەرچاوەكان:

پاری دیلی نیوز

راپۆرتی هەواڵنێرانی بێسنوور كە لە خوارەوە لینكەكەی هاتووە.

 

http://www.rsf-persan.org/IMG/pdf/World_Press_Freedom_Index_2011.pdf

You are here:   Homeهه‌واڵ و راپۆرتئێران دۆسیەی مافی مرۆڤی ئێران لە ساڵی ٢٠١١ دا