جیهان

بۆ کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران

هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران ،

دیداری نێوان شۆڕشگێڕان و کۆمه‌

کاتژمێر 11 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌وڕۆ 29.10.2011 شا

ئیسرائیل له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی نه‌خوازراو دا

سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی

بۆ چی سەر هەڵدانەكانی ئێران بەرەو لاواز بوون دەڕوات

هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ

وتاری هاوڕێیان

بۆ چی سەر هەڵدانەكانی ئێران بەرەو لاواز بوون دەڕوات

هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ

٨ی مارس و ژنانی کورد

کەرەستە بوونی ژنان بە دەست سیستمی پیاوسالار

نوسراوە لە لایەن ali بەش: راپۆرت
بڵاوكراوەتەوە لە 27 کانونی دووەم 2012 سەردانەكان: 39
چاپکردن

سبەی بە ئامادەبوونی بارزانی كۆنفرانسی كوردی سووریا لە دەرەوەی وڵات لە هەولێر بەڕێوە دەچێ

 

 
.

هەولێر 27 كانوونی دووەم/یەنایەر (ئاكانیوز) ـ سبەی شەموو بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، كۆنفرانسی كوردی سووریا لە دەرەوەی وڵات بە بەشداریی هێزە سیاسییە كوردییەكانی ئەو وڵاتە و كەسانی سەربەخۆ دێتە سازكردن

عەلی شندین گۆتیاری كۆنفرانسەكە، ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند "سبەی بۆ ماوەی 2 رۆژ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر، بە بەشداریی پتر لە 200 ئەندام كۆنفرانسی كوردی سووریا لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەچێ".

روونی كردەوە "لەم كۆنفرانسە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و 5 كەسی تر گوتار پێشكێش دەكەن".

ئەوەشی ئاشكرا كرد "تا چەند ساتێك بەر لە ئێستە سەرجەم میوانانی كۆنفرانس لە رێگەی باڵەفڕگەی ناودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە كوردستان".

ئاماژەی بەوەش دا "لە كۆنفرانسەكەدا 15 توێژینەوە لەسەر دۆخی كورد لە سووریا، ئۆپۆزسیۆنی سووریا، شۆڕشی سووریا، دوا رۆژی ئەو وڵاتە و كورد، دەسەڵاتی داهاتوو چۆن بێ، مافەكانی كورد چۆن بچەسپێنین و رۆڵی ئافرەت لەو شۆڕشانە پێشكێش دەكرێن".

زیاتر گوتی "هاوكات شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و ئەوانیش بەشداریی لەم كۆنفرانسە دەكەن".

"دواتر ئەو راسپاردانەی لە كۆنفرانسەكە گەڵاڵە دەكرێن، ئاراستەی ئەنجوومەنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكرێ، بۆ ئەوەی بەپێی قوورساییی كورد مامەڵە لەگەڵ نەتەوەی كورد بكرێ لە ئێستە و داهاتووی وڵاتی سووریا" شندین گوتی.

كورد كە دووەم نەتەوەن لە سووریا و ژمارەیان دەگاتە نێزیكەی 3 ملیۆن كەس، خوازریان سیستەمێك لەسەر بنەمای لامەركەزیەتی ئیداری لە سووریا بێتە پێكهێنان، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتوانن خۆیان كاروبارەكانیان بەڕێوە ببەن.

لە ناوەڕاستی ئادار/مارسی ساڵی رابردوو ناڕەزاییی جەماوەری گەلی سووریا دژی رێژیمی بەشار ئەسەدی سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستی پێ كرد و ئێستەش بەردەوامە، بەپێی سەرچاوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی كوژراوان تا ئێستە لە 5 هەزار رەتی داوە.

لە: فریاد محەمەد، نووس: كارزان كانەبی
You are here:   Homeهه‌واڵ و راپۆرتراپۆرتسبەی بە ئامادەبوونی بارزانی كۆنفرانسی كوردی سووریا لە دەرەوەی وڵات لە هەولێر بەڕێوە دەچێ