به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمكۆ یەزدانپەنا پێیوایە فشارەكانی ویلایەتە
سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان پێ
ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی9ی مانگی جۆزەردانی سا
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ویلادی میر ژرینۆفسك
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
ئەمڕۆشەممە رێکەوتی 16/4/2011ی زایینی شاندێکی یە
هەموان دەزانین19ی گوڵانی ئەمساڵ، ساڵوەگەڕی
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستانلاوانی ناسیۆنالیست
له‌گه‌ڵ دیتنی ئه‌و دیمه‌نه ناشارستانی و
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
کەرەستە بوونی ژنان بە دەست سیستمی پیاوسالار
هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران ، ژنی ئازا و مرۆڤ دۆست و کورد خۆشه‌ویست له ناخی دڵمه‌وه خه‌مباری کردم.
خاتوو دانیه‌لی خۆشه‌ویست ، ئه‌و شێره ژنه بوو که له پێگه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوریه‌که‌ی که‌ڵکی ته‌واوی وه‌رگرت بۆ راکێشانی سه‌رنجی نێو ده‌وڵه‌تی و نێو نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری دێرینترین نه‌ته‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،
که چلۆن به ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و له خاکی باو باپیرانی دا به زۆره ملی کۆچی پێده‌که‌ن و نیشتمانه‌که‌شی بێشه‌رمانه ته‌فریس و ته‌تریک و ته‌عریب ده‌که‌ن .
دانیه‌ل میترانی مرۆڤ دۆست له‌گه‌ڵ ئاگادار بوون له کۆڕه‌وه ملوێنیه‌که‌ی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان که به به‌ر چاوی جیهانیانه‌وه عه‌ره‌به سه‌دامیه‌کانی عێراق فه‌توای کۆمه‌ڵ کوژیان ێدابون و به ته‌مای ئه‌نفالێکی به‌رفراوانتر له ئه‌نفاله‌که‌ی پێشوتر بوون ، خۆی گه‌یانده کوردستان و له نزیکه‌وه فرمێسکی به لێشاوی تێکه‌ڵ به خوێنی ژنان و منداڵانی کوردی بینی هه‌ر ئه‌وسا به‌ڵێنی دا که به‌شێک له ته‌مه‌نی خۆی بۆ گه‌لی کورد ته‌رخان بکات و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت بۆ کۆتایی هێنان به ژیانی کوله‌مه‌رگی و به‌ش مه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 ملیۆن حه‌شیمه‌تی بێده‌وڵه‌ت بخاته گه‌ڕ .
دانیه‌لی هه‌میشه زیندوو به به‌ڵێنه‌که‌ی وه‌فای کرد و قۆڵی هیمه‌تی خۆی و هاوکاره‌کانی له ناوه‌ندی '' فرانس لیبرتی'' که خۆی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد هه‌ڵماڵی و به حه‌ق سه‌رنجی ده‌وڵه‌تانی ئوروپایی بۆ لای دۆخی ناله‌باری گه‌لی کورد له باشور راکێشاو هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی که هێڵی دژه فڕینی فرۆکه کورد کوژه‌کانی حکومه‌تی سه‌دام حسه‌ین له هێڵی 32 و 36 دا رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌گ ناسانه بڕوانین ئه‌وه ده‌بێت بڵێین سه‌ره‌تای ئاسوده‌یی گه‌لی باشوری کوردستان به‌ردی بناغه‌کانی به ده‌ستی دانیه‌ل میتران دانرا.
خاتوو دانیه‌ل له‌و ساوه به‌رده‌وام سه‌ردانی باشوری کوردستانی کردوه ،له‌ساڵی 2005 شانازی ئه‌وه‌م پێ‌بڕا که به نوێنه‌رایه‌تی ژنانی شۆڕشگێڕی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ولێر له نزیکه‌وه به دیداری شاد بم و له کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی فه‌رانسه‌وی له هه‌ولێر له‌گه‌ڵی دا بم.
به داخه‌وه مه‌رگی نابه‌وه‌خت مه‌ودای نه‌دا ده‌نا به دڵنیاییه‌وه رۆڵی مرۆڤ دۆستانه و کورد دۆستانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش کاریگه‌ر ده‌بوو.
به‌راستی نازانم بۆ له ده‌س دانی خاتو دانیه‌ل میتران هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی کێ بکه‌م ؟گه‌لی فه‌رانسه یان گه‌لی کورد؟
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ده‌ستان خۆش گه‌لی فه‌رانسه بۆ په‌روه‌رده کردنی وه‌ها شێره ژنێک ، به دڵنیاییه‌وه تاکوو ئه‌مه‌گ ناسێکی کورد له گۆی زه‌وی مابێت سۆز و وه‌فا و یادی دانیه‌لی خۆشه‌ویست هه‌ر به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه و به‌رده‌وام به بوونی وه‌ها دۆستێک دوارۆژی خۆی گه‌ش ده‌بینێت و ئه‌م چیرۆکه‌ش که له کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری 1991 وه سه‌ری هه‌ڵدا نه‌وه بۆ نه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
له کۆتایی دا داواکارم له به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وێڕای راگه‌یاندنی رۆژێک ماته‌مینی بۆ کۆچی دوایی دانیه‌ل میتران که بۆ خۆتان له رابردوودا وه‌ک دایکی کورد ناوتان لێهێناوه رابگه‌یه‌ندرێت و له چله‌مین رۆژی کۆچی دواییشی دا چله‌یه‌کی ماته‌مینی به شکۆی بۆ ببه‌سترێ .
هه‌زاران سڵاو له گیانی مرۆڤ دۆستی و کورد خۆشه‌ویستی خاتو دانیه‌ل میترانی کۆچ کردوو.
بژی دۆستایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌ی فه‌رانسه
ئامینه فه‌یزوڵابه‌گی
دایکی دو شه‌هیدی سه‌رکردوه
و سه‌رۆکی سه‌مبولیکی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
22.نوامبری 2011