راگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی 
سه‌باره‌ت به خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان
لاوانی ناسیۆنالیست
سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و خولێکی دیکه‌ی چاوبه‌ستنی گه‌لانی کورد و تورک و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و به‌شێک له‌گه‌لی فارس له ژێر ناوی خولی 9ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران هه‌نگاو ده‌نێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر وه‌ک ده‌وره‌کانی پێشوتری مه‌جلیس و سه‌رۆک کۆماری به دانی به‌ڵێنی جوراوجۆر و گۆڕانکاری که‌وتونه‌ته گاڵته‌جاریه‌کی دیکه به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
دیاره ئه‌و چآو به‌ستنه مه‌به‌ست له‌وه نیه که رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران چاو کراوه و وشیار نین !!
نا ..
به‌ڵکو ئه‌وه سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن که له هه‌لومه‌رجی بێده‌ره‌تانی گه‌لان و گوشاری هه‌مه لایه‌نه‌ی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان و وه‌ک هه‌میشه له ستراتێژی قۆرخ کردنی سه‌رجه‌م داموده‌زگا ده‌ستوری و حکومیه‌کان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن و پتر له 32 ساڵه گاڵته به چاره‌نوسی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ژێر ده‌سته‌یان ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان له‌سه‌ر بانگه‌وازی نا بۆ به‌شداری کردن و به‌ڵێ بۆ بایکۆت کردنێ هه‌رجۆره هه‌ڵبژاردنێک تا کۆماری ئیسلامی ئێران مابێت ، له چه‌ن خاڵێک دا رای خۆی ده‌خاته به‌ر رای گشتی :
1- له‌م نزیک به 33 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ک له خوله یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی سه‌رۆک کۆماری و پاڕله‌مانه کارتۆنیه‌که‌یان دا به‌ڵکوو له دابین کردنی کاربه‌ده‌ستانی زانکۆکان و یه‌که ئیداریه‌کان و ... هیچ کاتێک له‌سه‌ر بنه‌ماکانی دیموکڕاسی هه‌لسوکه‌وتیان نه‌کردوه و نه‌ک هه‌ر ده‌رفه‌تی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌داوه به‌لکوو ده‌قاو ده‌ق له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تێکی تێئۆکڕات و دیکتاتۆر فیلتێری ده‌زگا ئه‌منی و ئیتلاعاتیه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌راوێزی ناخودی و ده‌رفه‌ت به خودی ئیداره‌ی ئێرانیان کردوه. که‌وا بوو گه‌ل ده‌بی بایکۆتی هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنیک له ژێر سایه‌ی ئه‌و رژیمه دا بکات.
2- بۆ کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه سه‌لمێندراوه و حاشا هه‌ڵنه‌گره له هه‌ر هه‌شت خوله‌که‌ی پێش‌و دا نه په‌ڕله‌مان و نه په‌رله‌مانتارانی ژێر سایه‌ی ولایه‌تی فه‌قێه هیچ رۆڵێکیان له دانان یان لابردنی به‌ندێک له به‌نده‌کانی قانونی ئه‌ساسی ئێران دا نه‌بوه و نابێت و بڕیار به‌ده‌ستی سه‌ره‌کی ته‌نیا له ناو بازنه‌ی وه‌لی فه‌قێه و سپای پاسدارانی دایه. که‌وا بوو به‌شداری کردن و سه‌ر نوێ بوون به به‌شێک له سێناریۆی 32 ساڵه‌ی ئه‌و رژیمه ته‌نیا شه‌رعیه‌ت دان و چاو به‌ستنێکی ئاشکرایه.
3- بانگه‌وازی یه‌کێتیمان بۆ بایکۆت و نه‌چونه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای بێباوه‌ڕی نیه به تاکه پێگه‌یشته‌وکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکو سه‌رنج دانه به‌وه‌ی که له پاڕله‌مانه کارتۆنیه‌که‌ی ئه‌و رژیمه دا بوێرترین و پێگیشتوو ترین تاکی کورد ناتوانی ده‌نگی مافخوازانه‌ی دانیشتوانی شاره‌که‌ی به‌رز بکاته‌وه.
4- ئه‌زمون ئه‌وه‌ی پیشان داوه که له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وێرای بونی که‌سانی زۆر شیاو و خه‌م خۆر و پێگه‌یشتوو تێگه‌یشتو له هه‌لو مه‌رجی نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ڵام به خۆ کاندید کردنیان و بونه ئه‌ندامی مه‌جلیسی شه‌ورای ئیسلامی ئێران ئه‌و رژیمه سیستماتیک کاری کردوه بۆ تێرۆری که‌سایه‌تیان و ره‌ش کردنیان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لانی دیکه، که زۆر له جێ دایه وه‌کو نمونه ئاماژه به مه‌رحوم موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب و به‌رێز دوکتور جه‌لالیزاده و ... بکه‌ین.
که‌وابو به سه‌رنجدان به‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان داوا له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خۆڕاگر و نه‌ته‌وه خواز و نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌کات که به نه‌چونه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان و بایکۆت کردنی خولی نۆیه‌می په‌ڕله‌مانه کارتۆنیه‌که‌ی رژیمی ولایه‌تی فه‌قێه بیسه‌لمێنن که ئه‌و رژیمه داگیرکه‌ر و ناشه‌رعیه له‌سه‌ر خاکی کوردستان.
له کۆتایی دا هیوادارین سه‌رجه‌م حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵگری بانگه‌وازی نا بۆ به‌شداری و به‌ڵێ بۆ بایکۆتی هه‌رجۆره به‌شداریه‌ک له سایه‌ی رژیمی ترس و تۆقان و سێداره و په‌راوێزی کۆماری سێداره‌ی ئێران ببن و هه‌ڵویست بگرن.
بژی کورد
پایه‌دار بێت کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان