به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمكۆ یەزدانپەنا پێیوایە فشارەكانی ویلایەتە
سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان پێ
ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی9ی مانگی جۆزەردانی سا
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ویلادی میر ژرینۆفسك
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
ئەمڕۆشەممە رێکەوتی 16/4/2011ی زایینی شاندێکی یە
هەموان دەزانین19ی گوڵانی ئەمساڵ، ساڵوەگەڕی
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستانلاوانی ناسیۆنالیست
له‌گه‌ڵ دیتنی ئه‌و دیمه‌نه ناشارستانی و
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
کەرەستە بوونی ژنان بە دەست سیستمی پیاوسالار

ن: سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
سالانێکی دور و درێژه که خه‌ڵکی خه‌باتکاری کوردستان له پێناو به ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، شێلگیرانه شۆڕشی به‌رپا کردوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قوربانیه‌کی له ئه‌ژمار نه‌هاتووی داوه. هه‌ر له شۆڕشه به شکۆکه‌ی سمکۆ شکاک و هه‌مزه‌ئاغای مه‌نگوڕ تا ده‌گاته کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان.
که دیاره شۆڕشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌وسا، واته تا گه‌یشتنه کۆماری کوردستان ، بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی بوون و بۆ دیاری کردنی جوگرافیای سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه. له پاشان که سه‌رده‌مێکی نوێ له خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد هاته ئاراوه و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه خاوه‌ن چه‌ندین حیزبی سیاسی ، به داخه‌وه داخوازیه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ر دا هاتوه . ئه‌یتر دروشمه‌کان و رێبازه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نانه‌ته‌وه‌یی و زۆرجاریش له‌سه‌ر بنه‌مای بریندار نه‌کردنی هه‌ستی فارسه‌کان له‌مه‌ڕ پاراستنی یه‌کپارچه بوونی ئێران بونیاد نرا. له پاش کۆماری کوردستانه‌وه تاکوو ئێستا حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌رده‌وام سڵیان کردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی که به شه‌فافی و راشکاوی باس له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن و کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک که مافی خۆیه‌تی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و جوگرافیای سیاسی خۆی بێت پێناسه بکه‌ن. مه‌خابن ئه‌وه‌ش زۆر جار به هۆی ئه‌وه‌وه بوه که نه‌وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و فه‌رهه‌نگی سیاسی سه‌رده‌ست تۆمه‌تی ''ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی'' بخاته پاڵیان. به بڕوای من ئه‌مه بوه‌ته یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی که حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌توانن له ده‌وری یه‌ک بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کۆ ببنه‌وه و ئه‌و زه‌روره‌ته‌ی که هه‌مو کوردێک هه‌ستی پێده‌کات ، واته به‌ره‌ی کوردستان هیچ کات کاری جیدی بۆ نه‌کرێت. زۆر جار له وتاره‌کانم دا یا خود له‌و وتوو وێژانه‌ی که له‌گه‌ڵم دا کراون به راشکاوی باسم له‌وه کردوه که حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌به‌ر بریندار نه‌کردنی شعوری فارسه‌کان یا خود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆمه‌تباریان نه‌که‌ن به جودایی خواز ، نه‌یان ویستوه له کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتگیر دا به‌شداری بکه‌ن و بیر له به‌ره‌ی کوردستانی بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ریش بوبێت که یه‌کجاریان چوار حیزبی کوردی به‌شداری کرد واته حیزبی دیموکرات و سازمانی خه‌بات و کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، که دیاره ئه‌وه‌ش بێ ئاکام مایه‌وه . له هه‌مان کاتیش دا زۆرجار وتومه که ئه‌گه‌ر بێتوو فارسه‌کان بانگه‌وازێک بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان بکه‌ن ، ئه‌وه به ده‌گمه‌ن حیزبێکی کوردی ده‌مێنێته‌وه که به هه‌ڵه‌داوان و به په‌له خۆی پێدا نه‌کات. کۆنفرانسی کۆڵن که به دڵنیاییه‌وه غه‌یری نه‌بزگیری و سه‌ر له نوێ ئاژاوه نانه‌وه له نێوان کوردان له لایه‌ن فارسه‌کان و پان ئیرانیسته‌کانه‌وه ، هیچ ده‌ستکه‌وتێکی دیکه به دوای خۆیدا ناهێنێت و ئه‌مجاره‌ش سه‌لمێندرا که به داخه‌وه هێنده‌ک له حیزبه کوردیه‌کان ئاماده‌ن له‌ده‌وری فارس و چه‌تری ئه‌وان دا کۆ ببنه‌وه. به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر ئه‌و حیزبانه ئاماده نین به چاوی لێبوردنه‌وه بڕواننه هاوخه‌باته‌کانی خۆیان و رازی بن به یه‌که‌وه له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان راوێژ بکه‌ن. من هه‌ر له‌م نوسینه‌م دا داواکارم له سه‌رجه‌م بیرمه‌ندان و که‌سایه‌تیه سیاسی و رۆشنبیره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و حیزب و لایه‌نه سیاسیه به‌رپرسیاره‌کانی کوردستان به تایبه‌تی که چیتر رێگا به پان ئێرانیسته‌کان نه‌ده‌ن که سه‌رله‌نوێ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر ناوی هه‌مبه‌سته‌گی و پێکه‌وه ژیان و کار کردن بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ به لارێ‌دا به‌رن. له راستی دا بۆ هه‌مووان روونه که له پاش ئاڵوگۆڕی ئه‌مجاره له ئێران ئه‌یتر هیچ فارسێکی پاوه‌ن خواز جوگرافیایه‌کی سیاسی له چه‌شنی ئێستای ئێران به ئێرانه‌وه نابینێته‌وه، که‌وابوو با ئێمه‌و مانان به خۆ فریو دان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ له‌به‌رچاو نه‌گرتن ، واته له کوردستان بۆ لاوانی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی خواز بین و لای نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستیش به ئاشکرا و به نهێنی باس له برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان و ئێرانێکی دیموکڕاتیک بکه‌ین. له روانگه‌ی منه‌وه ئه‌گه‌ر رۆژێک له رۆژان ئێران ببێته ئێرانێکی دیموکراتیک که هیچ کاتێکیش نابێت، ئه‌وه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ یه‌کوو دو کردن جوگرافیای سیاسی خۆی دیاری ده‌کات و دیوارێکی دور و درێژ به درێژایی ئه‌و مێژووه دور و درێژه‌ی که به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست چه‌وسێندراوه‌ته‌وه به ده‌وری خۆیدا ده‌کێشێت. که‌وا بوو ئه‌گه‌ر هه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که به ده‌م بانگه‌وازی فارسه‌کانه‌وه ده‌چن و له کۆنفرانسه جۆراو جۆره‌کانی کۆڵن و له‌نده‌ن و واشنگتۆن دا به‌شداری ده‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه هه‌شن ئه‌و که‌سانه‌ی که حه‌سابی کورد و فارسیان بۆ هه‌تا هه‌تایه یه‌ک لایی کردوه‌ته‌وه و ئیتر دروشمێک به ناوی پێکه‌وه ژیان و به برایه‌تی ژیان له ئارادا نه‌ماوه. سمکۆ یه‌زدانپه‌نا سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان 13.1.2012