جیهان

بۆ کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران

هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو دانیه‌ل میتران ،

دیداری نێوان شۆڕشگێڕان و کۆمه‌

کاتژمێر 11 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌وڕۆ 29.10.2011 شا

ئیسرائیل له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی نه‌خوازراو دا

سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی

بۆ چی سەر هەڵدانەكانی ئێران بەرەو لاواز بوون دەڕوات

هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ

وتاری هاوڕێیان

بۆ چی سەر هەڵدانەكانی ئێران بەرەو لاواز بوون دەڕوات

هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ

٨ی مارس و ژنانی کورد

کەرەستە بوونی ژنان بە دەست سیستمی پیاوسالار

نوسراوە لە لایەن Super User بەش: وتارو دیمانه‌
بڵاوكراوەتەوە لە 19 کانونی یەکەم 2011 سەردانەكان: 266
چاپکردن

سمكۆ یەزدانپەنا پێیوایە فشارەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جدی نین بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران، هەربۆیە ئەوانیش نەیانتوانیوە سوود لەو فشارانە وەربگرن و لەو بارەیەوە گوتی: "كێشەی ئەتۆمی ئێران كێشەیەكی نوێ نیە، لەساڵی 2006ەوە ئەم كێشەیە بەردەوامە،

لەگەڵ ئەوەشدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جدی نییە لەسەر فشارەكانی بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمریكا فشارەكانی جدی نیە لەسەر ئەو وڵاتانەی كە دۆستی ئێرانیشن، بۆنموونە ئەمریكا رۆڵێكی گرنگی هەبوو لە هەڵگیرسانی بەهاری عەرەبی و ئەو وڵاتانەی كە مەبەستی بوو زوو سەرۆكەكانی لەناوبرد، بەڵام سوریا چونكە دۆستی ئێرانەو لەژێر ئابووری ئێراندا دەژیت، ئەمریكا فشارەكانی جدی نین بۆ لەناوبردنی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، هەربۆیە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكانی رۆژهەڵات نەیانتوانیوە سوود لەو فشارە نێودەوڵەتیانە ببینن كە دەخرێتە سەر ئێران. گوتیشی ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فشارەكانی جیدی بووایە بۆسەر ئێران، ئەوە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە كورد و بەفارس دەیانتوانی چالاكی بكەن و فشار بخەنە سەر ئێران، چونكە وەك هەموو وڵاتەكانی تر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بەتەنیا ناتوانێت رژێمی ئێران بڕوخێنێت."

سەبارەت بەو پرسەی كە باس دەكرێت حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات هەماهەنگی نیە و یەكگرتوو نین یەزدانپەنا گوتی: "یەك نەبوونی حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵات و ناكۆكییەكانی نێوانیان بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە پێش ئەوەی بێنە باشووری كوردستان یاخود هەرێمی كوردستان و ئەوكێشانە كە لە رابردوو هەیانبوو تا ئێستا بە ناچارەسەری ماوەتەوە، جگە لەمەش بیروڕای جیاوازی حزب و رەوتە سیاسییە كوردییەكان وایكردوە كە یەكگرتوو نەبن، بۆنموونە تا ئێستا هەندێك حزب و لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ئەوەن كە لە چوارچێوەی ئێران كێشەی كورد چارەسەر بكرێت و هەندێكیش لەگەڵ ئەوەن كە كێشەی كورد لەوە دەرچووە كە لە چوارچێوەی ئێران چارەسەر بكرێت."