به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمكۆ یەزدانپەنا پێیوایە فشارەكانی ویلایەتە
سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان پێ
ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی9ی مانگی جۆزەردانی سا
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی ویلادی میر ژرینۆفسك
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
به‌پێى ئامارێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوى چر
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
( نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رکردایه‌تی سه
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
سمکۆ یه‌زدانپه‌نا دوابه‌دوای شکستهێنانی
ئەمڕۆشەممە رێکەوتی 16/4/2011ی زایینی شاندێکی یە
هەموان دەزانین19ی گوڵانی ئەمساڵ، ساڵوەگەڕی
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستانلاوانی ناسیۆنالیست
له‌گه‌ڵ دیتنی ئه‌و دیمه‌نه ناشارستانی و
زۆر بابه‌ت و وتار له هه‌فته‌ی دژی توند و
لە پاش پڕۆسەی ڕزگاری عێراق و ڕووخانی رێژیمی
هەموان دەزانین لە دوای خۆَپیشاندانەكانی ڕێ
کەرەستە بوونی ژنان بە دەست سیستمی پیاوسالار
پێش راماڵینی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی رژیمی سه‌دام حسه‌ین و هاتنی به‌هاری رزگاری بۆ باشوری کوردستان واته پێش به‌هاری 1991، زۆربه‌ی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان هه‌ڵگری دروشمی مافی دیاری کردنی چاره‌نوس بوون.
له‌ساڵی 1987 له سه‌ر بنه‌مای هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی کردن به‌رانبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان و هه‌ست کردن به زه‌روره‌تی بوونی به‌ره‌ی کوردستانی له به‌ره‌یه‌کی یه‌ک گرتوو و یه‌ک ئامانج دا کۆبونه‌وه.
له پاش رزگار بوونی به‌شێکی به‌رچاو له باشوری کوردستان به هیمه‌ت و ئیراده‌ی یه‌کگرتوی هێزی گه‌ل و هێزی به‌ره‌ی کوردستانی ، زۆری نه‌خایاند که له ساڵی 1992 دا بڕیاری دامه‌زراندنی پارله‌مانی کوردستان دراو به چه‌ندین هۆکار له پارله‌مان بڕیاری قه‌بوڵ کردن و کار کردن بۆ سیسته‌می فیدرالی له عێراقی دوارۆژ ، واته عێراقی دوای حیزبی به‌عس و سه‌دام حسه‌ین ده‌ر کرا.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه چه‌ندین حیزبی عێراقی به‌رهه‌ڵست کاری رژیمی سه‌دام بنکه و باره‌گایان هێنایه باشوری کوردستان و پێوه‌ندیه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستان دامه‌زراند.
دیاره زۆربه‌ی ئه‌و حیزبه عێراقیانه پێش رزگار بوونی باشوری کوردستان له ساڵی 1991 ، هه‌ر پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی بوو.
پێش ئه‌وه‌ی که راسته‌و خۆ بچمه ناو ئه‌و باسه که مه‌به‌ستمه ، پێویسته ئاماژه به‌و هۆکارانه بکه‌م که له‌وسه‌رده‌مه دا واته ساڵی 1992 پاڵنه‌ر بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی سیسته‌می فیدراڵی له عێراق له لایه‌ن پاڕله‌مانی کوردستانه‌وه..:
1 - هه‌رچه‌نه که زۆربه‌ی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان باوه‌ڕیان به مافی دیاری کردنی چاره‌نوس هه‌بوه وه چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ییشیان ، به خۆیان و به گه‌لی باشوره‌وه له رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی داده‌بێت ، به‌ڵام هه‌ست کردن به‌وه‌ی که هێشتا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بیر و رای گشتی و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێو نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن بڕیار بواریان بۆ خۆش نه‌کراوه بوو به هۆی دواکه‌وتنی پرۆسه‌ی به ده‌وڵه‌ت بوونی کورد.
2 - هێشتا رژیمی به‌عس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو و هه‌روه‌ها به‌شێکی کوردستانیش هێشتا هه‌ر به داگیر کراوی و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی حیزبی به‌عس دا مابوون.
3 - گوشار و درگا پێ گرتنی به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری تورکیه و کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رانبه‌ر به سه‌رکردایه‌تی باشوری کوردستان.
4 - له هه‌مووی گرینگتر ته‌وازوع و تۆلرانسی زیاد له پێویستی هێزه کوردیه‌کان به‌رانبه‌ر به هێزه عه‌ره‌به عێراقیه‌کان و بیر کردنه‌وه له پێکه‌وه ژیان و به برایه‌تی ژیان . که دیاره هێزه کوردیه‌کان ئه‌و کات خانه‌خوێی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بوون له سلێمانی و هه‌ولێر ، له لایه‌ن ئه‌و حیزب و رێکخراوه عه‌ره‌بیانه‌وه ئیخلاس و خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ریان ده‌رده‌بڕا ، به‌ڵام پاش پرۆسه‌ی ئازاد بونی عێراق هه‌موو روخساری راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رخست.
له پاش پرۆسه‌ی رزگار کردنی عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمه‌که‌ی سه‌دام حسه‌ین ، له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و هێزه‌کانی ئه‌مریکا و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسه‌ین زۆری نه‌خایاند که له ژێر چاو دێری سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکا ، سیسته‌می فیدرالی بۆ عێراق په‌سه‌ند کرا و سه‌رکردایه‌تی کورد له باشور به‌شێکی سه‌ره‌کی بوو له‌و بڕیاره دا ، هه‌رچه‌نده که له‌و ریفراندۆمه‌دا که بۆ مافی چاره‌ی خۆ نوسین وه‌گه‌ڕ خرا ،زۆرینه‌ی خه‌ڵکی باشوری کوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا به‌ڵام له ژێر گوشاری ئه‌مریکا و ویستی ئه‌وسای لایه‌نه سیاسیه‌کانی عه‌ره‌بی عێراق ویست و خواستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی باشوری کوردستان له‌به‌ر چاو نه‌گیردرا و عێراقی نوێ بوو به عێراقی فیدراڵ و باشوری کوردستانیش وه‌ک هه‌رێمی کوردستانی عێراقی فیدڕاڵ ناوزه‌د کرا.
که دیاره هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاو دا گه‌لی کورد و سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشور غه‌درێکی گه‌وره‌یان لێ‌کرا و ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی کوردستان که پێشتر به زه‌بری چه‌ک و خوێنرێژی و دڕنده‌یی هێزه‌کانی سه‌دام حسه‌ین داگیرکرابوو، ئه‌مجاره‌یان به فێڵ و ته‌ڵه‌که به دابڕاوی له هه‌رێمی کوردستان له ژێر ناوی ناوچه ناکۆکی و کێشه له‌سه‌ره‌کان به بێ هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی مرۆڤی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد هێشتیانه‌وه.
به‌ره به‌ره له ساڵی 2005 ه‌وه به شێوازی جۆراوجۆر و له بۆنه و له ژوره داخراو و کراوه‌کان دا بڕیاریان دا له به‌غدا ، هه‌ر له چهلهبیهوه تاکو جه‌عفه‌ری و ئێستاش نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ برده‌وام ، به بیانکی جۆراوجۆر هه‌وڵی کورت کردنه‌وه‌ی ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانیان داوه و سه‌ر له نوێ ده‌ستیان کردۆته‌وه به ته‌عریب کردنی ئه‌و ناوچانه که له ژێر ناوی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له کوردستانیان دابڕاندوه ، که دیاره ئه‌م دیارده‌یه له ساڵی 2008 به‌ملاوه ئیتر زۆر زه‌ق و به‌رچاو بوه به چه‌شنێک که عه‌ره‌به چه‌کداره ناسراو و نه‌ناسراوه‌کان له که‌رکوک و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و خانقهین به ئاشکرا و به نهێنی به تاک و به کۆمه‌ڵ ده‌ستیان دایه کورد کوشتن و ئه‌مه گه‌شته جێگایه‌ک که له ژێر فه‌رمانده‌یی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ به ئاشکرا له‌شکر ره‌وانه‌ی ناوچه‌کانی سه‌ربه خانقهین و که‌رکوک بکرێت و به‌رده‌وام به بێ رچاو کردنی هه‌ستی دۆستانه و تولێرانسی سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان ،ده‌ستور و سیسته‌می فیدراڵی پێشێل ده‌کرا که دیاره زۆری نه‌خایاند که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی هێزه‌کانی مالیکی و پاراستنی ناوچه کوردیه دابڕێنراوه‌کان له کردستان ره‌وانه کران و هه‌ردوک لا وه‌ک دوهێزی دو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ، هه‌رکامه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆ، به‌رانبه‌ر به یه‌ک سه‌نگه‌ریان گرت و تا ئێستاش ئه‌و سه‌نگه‌رانه به چه‌کی سوک و نیوه قورس به‌رانبه‌ر یه‌ک پارێزراون.
ئێستا ؛ هه‌ر له‌م چه‌ن رۆژه‌ی رابردوو دا ، بڕیارێک له لایه‌ن نوری مالیکیه‌وه ده‌رچوو که تێیدا هاتوه هه‌رچی زووتر ئاڵای کوردستان له سه‌ر هه‌موو ئیداره‌کانی حکومی ناوچه‌کانی خانقهین بێننه خوارێ.
که دیاره ئه‌و بڕیاره‌ی مالیکی کاردانه‌وه‌ی توندی هێزه حکومی و ناحکومیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وته‌وه و بۆ نمونه له پارێزگای دهۆک کوردان ئاڵای عێراقی فیدراڵیان له سه‌رجه‌م شوێنه حکومیه‌کان هێنایه خواره‌وه و له خانقین و ده‌ورو به‌ریشی بڕیار درا که ئاڵای کوردستان له هه‌موو شوێنه‌کان زیاتر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت گوترا که ده‌بێت ئه‌و نوسراوانه‌ی که به عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دوکانه‌کان و ... نوسراون لابه‌رن و له جیاتی ئه‌وه به کوردی بنوسرێن.
که‌وا بوو به پێوه‌ری ئه‌و شتانه‌ش که له‌سه‌روه ئاماژه‌م پێدان ، دروشمی پێکه‌وه ژیان و به برایه‌تی ژیانی کورد و عه‌ره‌ب ته‌نیا له قسه دا ده‌کرێ ببێت و له راستی دا نه کورد و نه عه‌ره‌ب به خه‌ڵکانی ئاسایی و به حیزبه سیاسیه‌کانیشه‌وه نه توانای یه‌کتر قبول کردنیان هه‌یه و نه باوه‌ڕیشیان به برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان هه‌یه و نه هیچ لایه‌نێکیان باوه‌ڕیان به سیسته‌می فیدراڵی هه‌یه، واتا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ئه‌وانه قبوڵ که‌ین وه‌کوو زه‌روره‌تێکی کاتیش دیسانه‌وه ئه‌وه شوینیزمی عه‌ره‌ب هیچ باوه‌ڕێکیان به‌م شتانه نیه، ئه‌مه له کرده‌وه و پارچه کرداره‌کانی هه‌ردوک لادا زۆر به رونی دیاره.
ئه‌گه‌ر چاوی خۆمان نه‌به‌ستین سیسته‌می فیدراڵی کالایه‌کی باش بۆ باڵای وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره قاڕه‌ی(کیشوه‌ری) ئاسیا نیه .
ئه‌گه‌ر چاو لێبکرێت ئه‌وه‌ی که له وڵاتانی کانادا و سویسرا (سویس)، آلمان و... ده‌کرێت، ئه‌وه ده‌بێت بڵێم به داخه‌وه زۆر له یه‌ک دورین و ئه‌و وڵاتانه به‌ر له‌وه‌ی که ببنه خاوه‌ن سیسته‌می فیدراڵی ئه‌وه پێشتر پرۆسه‌ی دیموکڕاتیزه کردنی وڵاتیان بڕیوه و له‌یه‌ک گه‌شتن و رێز له له‌یه‌ک گرتن چوته مێشک و کردارهیانهوه.
وڵاتێکی وه‌ک عێراق که له دایک بوو و به‌رهه‌می بڕیاری نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تانی بڕیار به ده‌ستی سه‌ره‌تای سه‌دی بیسته‌مه و له پاش رێکه‌وتننامه‌ی لۆزان له دایک بوه و به‌شێک له نیشتمانی کوردیان به به‌شێک لهگهلهکهیهوه خستۆته به‌رده‌ستی عه‌ره‌بی عێراقی و هه‌ر له‌و ساوه عه‌ره‌به‌کان له سیسته‌می مهلهکیهتیهوه تا سه‌دام حوسه‌ین و ئێستاشی له‌گه‌ڵ دا بیت به زۆری شمشێر و لوله‌ی چه‌کی سوک و قورس کوردیان له ژێر فه‌رمانی خۆیان دا هێشتوه‌ته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به دریژایی ئه‌م پتر له 8 ده‌یه له باشوری کوردستان به چه‌کی سوک و ئیراده‌یه‌کی پۆڵایین تا کو ئێستاش سه‌ریان بۆ داخوازیه‌کانی رژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق دانه‌نه‌واندوه.
که‌وابوو نزیک به سه‌ده‌یه‌ک به زۆره ملی و نه‌خوازراو باس له برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی نێوان دو نه‌ته‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب ده‌کرێت له عێراق دا. به‌ڵام به روونی له‌م نزیک به یه‌ک سه‌ده‌یه‌دا به سه‌دان هه‌زار مرۆڤ له هه‌ردو لا بونه‌ته قوربانی به زۆر به‌یه‌که‌وه لکاندنیان.
که‌وابوو ئه‌م فیدرالیهش وه‌ک رابردوو هه‌ر نه‌خوازراوه و زۆره ملیه و ئه‌وه‌ش قسه‌ی من نیه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین شاهیدی قسه‌کانی منه.
هه‌نوکه : به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که سیسته‌می فیدراڵی به کرده‌وه له عێراق دا به‌ره‌و شکه‌ست ده‌ڕوات پێویسته هه‌ڵویستێک له سه‌ر ههلو مه‌رجی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان دا بگرین.
رۆژئاوای کوردستان ؛
رۆژئاوا ئێستاکه له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت دایه و ئه‌و به‌شه له نیشتمان ئاسۆی رزگار بونی ئه‌و به‌شه له پای دو پارچه‌که‌ی دیکه روونتر و نزیکتره له هه‌ر چرکه‌ساتێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به‌شار ئه‌سه‌د و رژیمه‌که‌ی به‌ره‌و چاره‌نوسی سه‌دام حهوین و حوسنی موباره‌ک و قه‌زافی بڕۆن.
ئه‌وه ده‌بێت که خه‌بات کارانی کوردی رۆژئاوای کوردستان ئه‌گه‌ریش به جوگرافیا و رێژه‌ی حه‌شیمه‌ت له باشوری کوردستان که‌مترن ، به‌ڵام ده‌کرێت که خۆیان گیرۆده‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له باشوری کوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه نه‌که‌ن.
ئه‌وه‌ش ته‌نیا به پێداگری له به ده‌وڵه‌ت بوون و دیاری کردنی جوگرافیای سیاسی خۆیان و مل که‌چ نه‌کردن بۆ ویستی بڕیار به‌ده‌ستانی جیهان که ده‌کرێت ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا سه‌ره‌کیترینیان بێت که خوازیاری سیسته‌می فیدرالیزمی کڵاشینکۆفیه(کلاش نیکۆف) دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستم فیدرالیزمی به زۆره ملیه.
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؛
وێڕای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ته‌وه‌یین و زۆر جار باس له خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک وڵاتێکی داگیرکراو باس ده‌که‌ن به‌لام دیسانه‌وه‌ش هه‌ن چه‌ن حیزبێکی به ته‌مه‌ن و به ئه‌زمون که مه‌خابن هێشتا هه‌ر باس له یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستا دا بۆ ئه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆیان پێش بگرن له له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جوگرافیای سیاسی ئێران ، سیسته‌می فیدراڵیان بۆ دوای نه‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌سه‌ند کردوه و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ره‌یه‌کیان پێکهێناوه .
هه‌رچه‌ند ئه‌وه به بڕوای من له ریزی مه‌حاڵات و نامومکینات دایه .
دیاره ئه‌وه‌ش به‌و هۆکارانه‌ی خواره‌وه :
1 - رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌ر وه‌ک پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له رێکه‌وتننامه‌ی لۆزان دا به زۆر لکێندراوه به جوگرافیای سیاسی ئێرانه‌وه ، که‌وابوو گه‌ل به‌و بڕیاره هیچ کاتێک رازی نه‌بوه‌و به زۆهره ملی بوه.
2 - ئه‌گه‌ر له عێراق دا دو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی بوونیان هه‌یه ، به‌و حاڵه‌شه‌وه سیسته‌می فیدراڵی شکست خواردوه و نه گه‌لی عه‌ره‌ب به فیراڵی رازی بوه و نه‌گه‌لی کوردیش . کورد سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت و عه‌ره‌بیش سیسته‌می کۆنه ، واتا سه‌نتڕالیزمی سیاسی و دیسانه‌وه‌ش عه‌ره‌ب ئاغا بێت و کوردیش ژێر ده‌سته.
به‌ڵام له ئێران دا 6 نه‌ته‌وه هه‌یه که به رێژه‌ی تهقریبیهوه بریتین له :
کورد:15ملوێن
ئازه‌ری:25''
فارس:20''
به‌لوچ:4''
عه‌ره‌ب:2''
تورکمان: 2 ''
( ئه‌مانه جگه له‌و نه‌ته‌وه که‌م رێژانه‌ی وه‌ک گیله‌ک و مازه‌ن و....ن)
ئه‌م 6 نه‌ته‌وه‌یه‌ش ساڵانێکی دور و درێژه که به زۆر جوگرافیاکه‌یان به یه‌که‌وه لکێندراوه و هه‌رکامه و له و نه‌ته‌وانه‌ش به هۆکاری ئه‌وه‌ی که به بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌و جوگرافیا سیاسیه دا هێشتویانه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له شۆڕش و خه‌باتێکی خوێناویدان.
باکوری کوردستان:
له راستی دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌مان هۆکار گه‌ل که له سه‌رێ ئاماژه‌م پێدا له باکوریش به هه‌مان شێوه دوپات ده‌بنه‌وه به‌ڵام ده‌بێت له‌مه‌ر ئه‌م پارچه‌یه له کوردستان به هێنده‌ک ورد بینی و ئیحتیاته‌وه باسه‌که درێژه پی بده‌م و ئه‌ویش له‌به‌ر بارودۆخی تایبه‌ت و هه‌ره هه‌ستیاری ئه‌م به‌شه له کوردستانه که نزیک به نیوه‌ی رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کوردانی دنیاش هه‌ر له‌م پارچه‌دا جێگر بوون. زل هێز بوونی تورکیه له باری سیاسی و نیزامیه‌وه و گرنگی رازی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ وڵاتانی رۆژ ئاوایی وای کردوه که ئه‌و خه‌باته به‌رفراوانه سیاسی و نیزامی و مه‌ده‌نیه‌ی که کورد له‌وێ پیه‌وه ماندوه نه‌توانێت ئامانجه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات. وه‌ک هه‌مومان ده‌زانین په‌که‌که یه‌ک له پارتانه‌ی بوو که له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی دا دروشمی کوردستانی گه‌وره و یه‌ک پارچه و کوردێکی خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام چی ده‌بێت که پارتێکی به هێز و به توانا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که رۆژ له دوای رۆژ به هێز تر ده‌بێت به‌ڵام به هه‌مان رێژه له دروشمه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی دور ده‌که‌وێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئێستا هه‌ڵگری دروشمی خۆسه‌ری فه‌رهه‌نگی و زمانی بێت ئه‌ویش له چوار چێوه‌ی تورکیه دا ؟
ئه‌مه ره‌نگه پرسیارێک بێت هه‌مومان له خۆمان مان پرسیبێت و دڵنیام زۆریشمان لانی که‌م به‌شێک له وڵامه‌که‌ی ده‌زانین، ئێسته هه‌رکه‌سه‌و به پێوه‌ری زانست و ئاگایی خۆی. له تورکیا باسێک له ئارادایه که له پارچه‌کانی تر زۆر به که‌متر هه‌یه، ئه‌ویش تواندنه‌وه‌ی کوردان له فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ست دا. ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مان و شاره‌وانی له وڵاته خۆی نمونه‌یه‌کی چاک بێت بۆ نیشان دانی ئه‌م راستیه که کورد له‌وێ به رێژه‌یه‌کی زۆر له کولتوری بالاده‌ست دا تواوه‌ته‌وه، ئه‌گینا هه‌ر به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیش بێت کورد لانی که‌م 40% خه‌ڵکی تورکیه ده‌گرنه‌وه. ئه‌مانه و ده‌یان کۆسپی دیکه‌ی له‌م جۆره که روی کردۆته هاوخوێنه‌کانمان له‌و به‌شه له کوردستان وای کردوه که بارودۆخێکی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌ته‌ش دا من پێم وایه که هیج شتیک ناگۆڕدرێ و باشترین هه‌ڵویستی حیزبه سیاسیه‌کانی باکوریش له ئێستاوه تا سه‌رکه‌وتنیان ، هه‌مان سه‌ربه‌خۆیی خوازیه.
له‌وێش وه‌ک هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که کورد بیت به‌و واتایه که گوناهکاریت و جاوێ که لیت ده‌که‌ن چاوێکی دژبه‌رانه‌یه و هه‌ر جوڵه‌یه‌ک که بکرێت به ته‌جزیه خوازی ناوی لێده‌برێت و به پێی ئه‌و چاوه مامڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو کوردێک دا ده‌که‌ن، که‌واته بۆ کورد هیچ فه‌رقێک ناکات . یا ده‌بێت ملی خۆی دابخات و قبوڵی کۆیلایه‌تی بکات یان ئاراسته‌ی داخوازیه‌کانی خۆی زووتر دیاری بکات و به‌ره‌و ئامانجی بنه‌مایی و مافخوازانه‌ی خۆی هه‌نگاو بنێت.
ئێستاش له کۆتایی بابه‌ته‌که‌م دا به پێویستی ده‌زانم که ئاماژه به وته‌کانی به‌ریز که‌ماڵ که‌رکوکی سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان که له پرێس کۆنفرانسێک دا له 15.10.2011 دا وتی :ئێمه وه‌ک پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ین هه‌موشتێکمان له پێناو ئاڵای کوردستان دا قوربانی بکه‌ین و رێگاش ناده‌ین هیچ که‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش ئیهانه‌ت به ئاڵای پیرۆزی کوردستان بکات و ئه‌گه‌ریش شتێکی وا رو بدات ئه‌وه خۆمان بۆ هه‌مو جۆره دژ کرده‌وه‌یه‌ک ئاماده ده‌که‌ین و وه‌ک چۆن ئاڵا بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ره‌مز و پیرۆزه ،بۆ ئێمه‌ی کوردیش هه‌روایه. وه‌ک چۆن ئێمه‌ی کورد رێز له ئاڵای عێراق و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌گرین، ده‌بێت نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش رێز له ئاڵای ئێمه بگرن.
دیسانه‌وه‌ش به‌و پێوه‌رانه و به‌و واقیعه‌ی که ئێستا هه‌یه فیدرالیزم سیستمێکی شکست خواردوه له عێراقێکی فیدراڵ دا. ته‌نیا به زۆره ملی و نه‌خوازراو کاری پێده‌کرێت.