هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕ
ئیسرائیل: چیتر به‌رانبه‌ر مووشه‌که‌کانی غه‌زه بێده‌نگ نابین
به‌رپرسێکی ئه‌منیی ئیسرائیل گوتوویه‌تی، وڵاته‌که‌ی چیتر به‌رانبه‌ر مووشه‌ک هاویشتنه‌کانی غه‌زه بێده‌نگی و له‌خۆبوردوویی نانوێنێت.به پێی هه‌واڵێکی رادیۆ "DW"ی ئه‌ڵمانی، ئه‌م به‌رپرسه گوتی: ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و فه‌رمانده سه‌بازییه‌کان له باشووری ئیسرائیل، رێوشوێنێکی نوێیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دوای جه‌ژنی ساڵی نوێی جووله‌که‌کان جێ‌به‌جێی بکه‌ن و سه‌رچاوه‌ی هاویشتنی مووشه‌کان له غه‌زه بدۆزنه‌وه.ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، له ئاینده‌دا وه‌ڵامی هه‌رجۆره مووشک هاویشتنێک له غه‌زه ده‌داته‌وه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 09 September 2010 - 19:55:38 | LAN_THEME_30

كلینتۆن: ئێران به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تی ئاینی ده‌ڕوات
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان "هیلاری كلینتن"و‌تی: حكومه‌تی ئێران خه‌ریكه ده‌بێته دیكتاتۆریكی سه‌ربازی به‌ره‌نگ و بۆنی ئایدیۆلۆجیای دینییه‌وه و سوپای پاسداران به‌هاوكاری به‌شێك له‌رێبه‌رانی ئایینی و سیاسی په‌ره به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دات. هیلاری كلینتن له‌وتارێكی له‌ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌واشنگتن و‌تی:"گومانی تێدا نیه، ئێران خه‌ریكه ده‌بێته دیكتاتۆرییه‌كی سه‌ربازی به‌ره‌نگ و بۆنی ئایدیۆلۆجیای ئایینیه‌وه".
گوتی: "پێموانیه ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی ئێران، گۆڕانی كۆماری ئیسلامی بۆ وه‌ها حكومه‌تێك بووبێت."
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 09 September 2010 - 19:52:03 | LAN_THEME_30

ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵویستی كوریای باشووری بۆ سزادانی زیاتری ئێران به‌رز نرخاند
كوریای باشوور، یه‌كلایه‌نه سزای ئابووری به‌سه‌ر ئێران دا سه‌پاند، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی كوریای به‌مه‌به‌ستی ملكه‌چ كردنی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئیراده‌ی جیهانی، به‌رز نرخاند.به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و چه‌شنه هه‌ڵویستانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ملكه‌چ كردنی ئێران بۆ هاتنه‌وه سه‌ر میزی وتووێژه‌كان به‌سوودمه‌ند زانی و ئه‌و سزایانه‌ی "سئول"یان به‌شكه‌ستی "تاران" له‌به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا ناوبرد.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 09 September 2010 - 19:47:38 | LAN_THEME_30

فیدل كاسترۆ:ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌بێ تێ بگات ئیسرائیل بۆچی ده‌ترسێت
ته‌نگه‌ژه‌كانی نێوان ئێران له‌لایه‌ك و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كیتر، هه‌ڵویستی كاسترۆی به‌دواوه بوو، سه‌رۆك كۆماری پێشووی كووبا له‌مه‌ڕ ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی جووله‌كه‌كان گوتی:"ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێویسته ئیدی سوكایه‌تی به‌جووله‌كه‌كان نه‌كات.به‌گوێره‌ی "رادیۆی ئه‌مه‌ریكا"، سه‌رۆك كۆماری پێشووی كووبا، "فیدل كاسترۆ"، له‌وتووێژێك له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌مه‌ریكی "ئه‌تلانتیك" له‌مه‌ڕ ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی جووله‌كه‌كان"هۆلۆكۆست"، رخنه‌ی له"مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" گرت و گوتی ئه‌و ده‌بێ تێ بگات بۆچی ئیسرائیلییه‌كان له‌مانه‌وه‌و داهاتووی خۆیان ده‌ترسن.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 09 September 2010 - 19:43:23 | LAN_THEME_30

باوکی رۆژنامه‌وانێکی کورد بۆ دادگای شۆڕش بانگ کرا.
.حه‌بیبوڵڵا گوڵکار، باوکی شۆڕش گوڵکار، رۆژنامه‌وانی کورد، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوانه‌وه بانگ کرا.به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی هه‌رانا، دادگای شۆڕش له نامه‌یه‌کدا به رێکه‌وتی 30ی پووشپه‌ڕ هۆشداری به حه‌بیبوڵڵا گوڵکار داوه تا 20 رۆژی دیکه ماوه‌ی هه‌یه تا کوره‌که‌ی،واته شۆڕش گوڵکار، به دادگای مه‌ریوان بناسێنێت به پێچه‌وانه‌وه ده‌ست به سه‌ر بارمته‌که‌یدا ده‌گیرێت.
شایانی باسه شۆڕش گوڵکار له چالاکانی لاوی سنه‌یی‌یه که له ساڵی 85دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، ماوه‌یه‌ک له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه‌دا بووه. به‌پێی قسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا گوشار بۆ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به شێوه‌ی به‌رچاو په‌ره‌ی گرتووه به‌رده‌وام له لایه‌ن ئیداره ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ره‌شه‌یان لێده‌کرێ.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 08 September 2010 - 03:03:33 | LAN_THEME_30

16 چالاكی سیاسیی كورد له مه‌ترسیی ئێعدامكردن دان
كوردستان میدیا: به‌دوای درێژه‌و به‌رده‌وامیی كرده‌وه توند‌وتیژییه‌كان، بانگكردن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ره‌ڕۆیانه، دادگایی یان زیندان، كوشتار‌و ئێعدامه ئاشكرا‌و غه‌یره‌ئاشكرا ده‌وڵه‌تییه‌كان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئێران‌دا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران (كورد، ئازه‌ری، به‌لووچ، فارس، عه‌ره‌ب‌و توركمه‌ن‌و...) به توندترین شێوه به‌ڕێوه ده‌چێت.سه‌ركوت‌و خه‌فه‌قان له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌بووه‌و له ده‌ورانی ئه‌حمه‌دی‌نژاددا ره‌وتێكی خێراتری به‌خۆوه بینیوه. كۆمیته‌ی قه‌وم‌و نه‌ته‌وه‌كانی دادكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا له هه‌مبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته نایاسایی‌یه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركران، زیندانی، ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدامه‌كاندا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 08 September 2010 - 02:22:59 | LAN_THEME_30

ئایا ئه‌كرا رێگه به پیاوێكی وه‌ك سه‌دام بده‌ین چه‌كی ناوه‌كی‌و كۆمه‌ڵكوژ دروست بكات؟
بلێر، ئێستاش هه‌مان کێشه‌مان له گه‌ڵ ئێران هه‌یه.تۆنی بلێر ی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی به‌ریتانیا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به پرۆگرامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران‌و داوای كرد ئه‌و دۆسیه‌یه كۆتایی پێ بێت.
تۆنی بلێر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: هه‌مان ئه‌و كێشانه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران كه پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، هه‌مان بوو.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 08 September 2010 - 00:07:48 | LAN_THEME_30

بێ سه‌رو شوێن کردنی خوێندكارێكی كورد له‌شاری سنه
چه‌ند ڕۆژی رابردوو خوێندكارێكی كورد به‌ناوی "ئازاد كه‌مانگه‌ر"، خوێندكاری كۆلێژی ته‌كنیكی و ئه‌ندازیاریی"یه‌زدان په‌نا"ی سنه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆلێژه‌كه‌یه‌وه بانگێشت و ده‌سبه‌جی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ شوێنێكی نادیاری راده‌گوێزرێت. "ئازاد كه‌مانگه‌ر" خوشكه‌زای "فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر" مامۆستای ئێعدام كراوه كه له‌مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، كاتی ده‌یانه‌ویست رێوڕه‌سم بۆ ئیعدام كراوه‌كانی 19 بانه‌مه‌ڕ بگرن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كه‌وتبووه ژێر چاوه‌دێری.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 07 September 2010 - 21:48:15 | LAN_THEME_30

ئێران هه‌زار دۆلار بۆ کوشتنی هه‌ر سه‌ربازێکی ئه‌مریکایی ده‌دات به تاڵیبان
"سه‌ندای تایمز" ئاشكرایكرد، پێنج كۆمپانیای ئێرانی له‌كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان نوسینگه‌كانیان به نهێنی به‌كاردێنن، بۆ هاوكاریكردنی دارایی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان و بۆ كوشتنی هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مریكی 1000دۆلار ده‌ده‌ن و بۆ تێكشكانی ئۆتۆمبیلێكیش 6000 دۆلار.ڕ‌وۆژنامه‌كه، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری ئه‌فغانی و بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه ئاشكرایانكرد، ئه‌و كۆمپانیا ئێرانیانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا دامه‌زراون و بڕێك پاره‌ی زۆر ده‌ده‌ن به بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ تێچووی چالاكییه‌كانیان، جگه له پاداشتی 1000دۆلار بۆ كوشتنی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و 6000 دۆلاریش بۆ تێكشكانی ئۆتۆمبیلێك.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 07 September 2010 - 21:41:09 | LAN_THEME_30

ئێران هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه ده‌کات که پێش به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ده گرن
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له وڵاتی قه‌ته‌ر جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی له سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیلی له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان دووپاتكردووه و ئاشكرایشی كرد كه هیچ هێزێكی سه‌ربازی ناتوانێت پێش له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بگرێت.سه‌رۆكی ئێران له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له (ده‌وحه)ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته گوتوویه‌تی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و قه‌واره‌ی ئیسرائیلی له‌م كاته‌دا توانایان نییه هێرشی سه‌ر ئێران بكه‌ن، هه‌ر جۆره هێرشێكی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران مانای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیله له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهاندا.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Monday 06 September 2010 - 22:03:46 | LAN_THEME_30

زیندانییه‌کی سیاسی کورد به ناوی "حه‌بیبۆڵڵا گولپه‌ری پور" به ئێعدام مه‌حکوم کرا
زیندانی سیاسی کورد حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌ری پوور خه‌ڵکی شاری سنه که له ساڵی ڕابڕدووه به تاوانی هاوکاری کردنی پارتیه‌کی کوردی له شاری مه‌هاباد ده‌ست به‌سه‌ر کرابوو، دوای تێپه‌ڕ کردنی گه‌لێک ئه‌شکه‌نجه له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد و سنه، له دادگایه‌کی فه‌رمایشی دا حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کان ئه‌و حوکمه له دیوانی باڵای ئێران به شیوه‌یه‌کی ڕواڵه‌تی تاووتوێ کراوه و له جێش دا پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه مه‌ترسی جێ به جێ کردنی حوکمی ئێعدامی حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌ری پوور، هه‌ر ئان و سات له ئارا دایه.
"حه‌بیبۆڵڵا گولپه‌ری پور" له ڕێکه‌وتی 22ی گۆڵان له دژی سزای له‌سێداره‌دان ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Monday 06 September 2010 - 21:56:10 | LAN_THEME_30

سکاڵانامه‌یکراوه بۆ به‌ر پرسانی حکومی و حیزبی باشووری کوردستان
سکاڵانامه‌ی کراوه بۆبه‌ڕێزان کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
کاک نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
کاک مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان
کاک د،به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
کاک که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 23:40:20 | LAN_THEME_30

2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
یادی 30 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و ..دا2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان،
هێزه سیاسییه‌کان،
ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌کان،
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی نگریسی 31 ساڵه‌ی خۆیدا ، هه‌زاران تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه. هه‌رله‌ده‌ستپێکی هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌ندێک وه‌عد و به‌ڵێن به هێزه سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌کانی کوردوستان درا، به‌ڵام ته‌نیا بۆ خاپاندن بوو، پاش ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رگه‌رم کردنی هه‌موو سه‌رکرده‌کانی کورد و پاش پته‌وکردن و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان، له رۆژی 28/5/1358 خومه‌ینی دیکتاتۆر فه‌رمانی جیهادی به‌په‌له‌ی بۆ هه‌موو هێزه زه‌مینی، ئاسمانی و ده‌ریاییه‌کانی ده‌رکرد که هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان و کۆتایی به‌و هه‌ل و مه‌رج و کێشه‌ی بێنن.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 22:59:32 | LAN_THEME_30

یه‌كێتی ئه‌ورووپا: چاوه‌ڕوانین چین له‌سزادانی ئێران هاوكاریمان بكات
سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وامن، به‌شێك له‌وڵاتان حازر به هاوكاری پێویست له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دا نه‌بوون، له‌و وڵاتانه ده‌توانین چین و روسیا نێو ببه‌ین، "كاترین ئه‌شتۆن" به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌سه‌ردانێكی بۆ چین به رۆژنامه‌وانانی گوت:"چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌چین ده‌كه‌ین له‌به‌ڕێوه‌بردنی سزاكانی ئێران‌دا هاوكاریمان بكات.به‌گوێره‌ی ئاژانس هه‌واڵی "ئاسۆشیتد پرێس"، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئێمه له سزاكانی سه‌ر ئێران، چاوه‌ڕوانی هاوكاریمان له‌چین هه‌یه و پێویسته پاش به‌جێ هێشتنی ئێران له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌ورووپاوه چین جێگا به‌تاڵه‌كانیان پڕ نه‌كاته‌وه. "ئه‌شتۆن" گوتی:"ئه‌وان ده‌بێت بزانن ئه‌و سزایانه گرینگن.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 22:54:40 | LAN_THEME_30

حه‌وتوونامه‌ی "ندای جامعه" داخرا
كوردستان میدیا: "ندای جامعه"، حه‌وتوونامه‌ی ره‌خنه‌گر له كوردستانی ئێران، به یه‌كجاری داخرا.به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردستان، حه‌وتوونامه‌ی "ندای جامعه" كه له شاری كرماشان‌و به دوو زمانی كوردی‌و فارسی چاپ ده‌بوو و له چوار ئوستانی كوردستان، ئیلام، كرمانشان، كوردستان‌و ورمێ‌دا بڵاو ده‌كرایه‌وه، له لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی كرماشانه‌وه داخرا.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 14:51:26 | LAN_THEME_30

ئه‌مڕۆ دانوستانه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل له واشنتۆن ده‌ستپێده‌كه‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ دانوستانه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل ده‌ست پێبكات، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تنیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌شاری واشنتۆن ڕووبه‌ڕوو به‌یه‌كده‌گه‌ن.بنیامین نه‌تنیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كرد، به شێوه‌یه‌كی جدی به‌شداری دانوستانه ڕاسته‌وخۆكانی به‌رپاكردنی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن، له پێناو گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی مێژوویی له‌نێوان عه‌ره‌به‌كان و جووله‌كه‌كان، وتیشی: "پپێویسته فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌لی دانوستانه ڕاسته‌وخۆكان بقۆزنه‌وه، چونكه هه‌لێكی باشه بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی كه دووباره نابێته‌وه".
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 14:31:22 | LAN_THEME_30

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوای دادگاییكردنی به‌رپرسانی داگیركردنی عێراق ده‌كات ...!!!!!!!
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئۆباما ده‌یه‌وێت كارێكی واقیعی بكات، بابه‌رپرسانی روودانی شه‌ڕو داگیركردنی عێراق رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئه‌لعاله‌م"، وێڕای وه‌سفكردنی بڕیاری ئۆباما بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، به‌ئیجابی، پرسیاری ئه‌وه‌شیكرد، ئایا ئه‌مریكا له‌داگیركردنی عێراق چی ده‌ستكه‌وتووه‌و چ ئامانجێكی به‌دێهێناوه؟ هه‌روه‌ها درێژه‌پێدانی داگیركاری له‌دوای رووخاندنی سه‌ددام حسێنه‌وه راست یان هه‌ڵه‌بووه؟
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 14:26:19 | LAN_THEME_30

ده‌ست به‌سه‌ر کردنی هاو وڵاتیان له مه‌ریوان به‌ده‌وامه
هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر شاره‌دێی – نێ - له چوار کیلۆمه‌تری شاری مه‌ریوان و چوار هاووڵاتییان به ناوه‌کانی موختار ئه‌فرا، محه‌مه‌د کاوه، ئه‌میر کاوه و موسلیح به‌ده‌خش به هۆگه‌لێکی نادیار ده‌ست به‌سه‌رو راپێچی گرتووخانه کردووه. ئه‌مه‌له‌حاڵێکدایه‌ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستاش چه‌ند چالاکێکی فه‌رهه‌نگی و لایه‌نگری ژینگه، وێڕای ژماره‌یه‌ک چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی قۆڵبه‌ست و زیندانی کراون.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 23:13:47 | LAN_THEME_30

له‌هه‌ر پێنج ئێرانی یه‌ك كه‌س بێكاره
سه‌پاندنی سزا به‌تایبه‌ت سزا ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌رده‌وامه، له‌توێژینه‌وه‌یه‌ك دا كارناسانی ئابووری ئاشكرایان كرد رێژه‌ی بێكاری له‌ئێراندا رۆژبه‌رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و ئێستاش له‌هه‌ر 5 كه‌س له‌حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران یه‌ك كه‌س بێكاره.به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "هه‌رانا"له‌حاڵێكدا حكومه‌ت له‌به‌هاری رابردوودا حه‌شیمه‌تی چالاكی وڵاتی پتر له24 ملیۆن كه‌س راگه‌یاندووه، هه‌نوكه له‌رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران 5 ملیۆن كه‌س بێكاره، ئه‌وه‌ش یانێ له‌هه‌ر 5 كه‌س 1كه‌س بێكاره
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 22:40:31 | LAN_THEME_30

پێویسته تێکڕای ئه‌وروپا سزای به‌ردبارانی ژنان مه‌حكوم بكات
پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی حوكمی به‌ردبارانی ژنان له‌ئێران و مه‌حكوم كردنی "سه‌كینه محه‌مه‌دی ئاشتیانی" به به‌ردباران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و داواكاریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی پێش گرتن له‌ئێعدامی "سه‌كینه"، كاترین ئێشتۆن" سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا داوای هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژ به‌سزای به‌ردبارانی كرد.به‌گوێره‌ی راپۆرتی "رادیوی فه‌ردا"، كاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا له‌وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، گوتی:" له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی خاتوو سه‌كینه ئاشتیانی" كه به‌سزای به‌ردباران مه‌حكووم كراوه، پێموایه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا هاوڕان، كاتی ئه‌وه هاتووه یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌هه‌ڵویستێكی هاوبه‌ش دا دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه سزایه‌كی سه‌ده‌كانی رابردوو راگه‌یه‌نێت.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 22:27:12 | LAN_THEME_30

بچۆ بۆ لاپه‌ره‌ی >>
لقی هه‌واڵه‌کان


