هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕ
ئه‌مڕۆ دانوستانه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل له واشنتۆن ده‌ستپێده‌كه‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ دانوستانه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل ده‌ست پێبكات، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تنیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌شاری واشنتۆن ڕووبه‌ڕوو به‌یه‌كده‌گه‌ن.بنیامین نه‌تنیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كرد، به شێوه‌یه‌كی جدی به‌شداری دانوستانه ڕاسته‌وخۆكانی به‌رپاكردنی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن، له پێناو گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی مێژوویی له‌نێوان عه‌ره‌به‌كان و جووله‌كه‌كان، وتیشی: "پپێویسته فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هه‌لی دانوستانه ڕاسته‌وخۆكان بقۆزنه‌وه، چونكه هه‌لێكی باشه بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی كه دووباره نابێته‌وه".
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 14:31:22 | LAN_THEME_30

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوای دادگاییكردنی به‌رپرسانی داگیركردنی عێراق ده‌كات ...!!!!!!!
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئۆباما ده‌یه‌وێت كارێكی واقیعی بكات، بابه‌رپرسانی روودانی شه‌ڕو داگیركردنی عێراق رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئه‌لعاله‌م"، وێڕای وه‌سفكردنی بڕیاری ئۆباما بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، به‌ئیجابی، پرسیاری ئه‌وه‌شیكرد، ئایا ئه‌مریكا له‌داگیركردنی عێراق چی ده‌ستكه‌وتووه‌و چ ئامانجێكی به‌دێهێناوه؟ هه‌روه‌ها درێژه‌پێدانی داگیركاری له‌دوای رووخاندنی سه‌ددام حسێنه‌وه راست یان هه‌ڵه‌بووه؟
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 02 September 2010 - 14:26:19 | LAN_THEME_30

ده‌ست به‌سه‌ر کردنی هاو وڵاتیان له مه‌ریوان به‌ده‌وامه
هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر شاره‌دێی – نێ - له چوار کیلۆمه‌تری شاری مه‌ریوان و چوار هاووڵاتییان به ناوه‌کانی موختار ئه‌فرا، محه‌مه‌د کاوه، ئه‌میر کاوه و موسلیح به‌ده‌خش به هۆگه‌لێکی نادیار ده‌ست به‌سه‌رو راپێچی گرتووخانه کردووه. ئه‌مه‌له‌حاڵێکدایه‌ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستاش چه‌ند چالاکێکی فه‌رهه‌نگی و لایه‌نگری ژینگه، وێڕای ژماره‌یه‌ک چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی قۆڵبه‌ست و زیندانی کراون.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 23:13:47 | LAN_THEME_30

له‌هه‌ر پێنج ئێرانی یه‌ك كه‌س بێكاره
سه‌پاندنی سزا به‌تایبه‌ت سزا ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌رده‌وامه، له‌توێژینه‌وه‌یه‌ك دا كارناسانی ئابووری ئاشكرایان كرد رێژه‌ی بێكاری له‌ئێراندا رۆژبه‌رۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و ئێستاش له‌هه‌ر 5 كه‌س له‌حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران یه‌ك كه‌س بێكاره.به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "هه‌رانا"له‌حاڵێكدا حكومه‌ت له‌به‌هاری رابردوودا حه‌شیمه‌تی چالاكی وڵاتی پتر له24 ملیۆن كه‌س راگه‌یاندووه، هه‌نوكه له‌رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران 5 ملیۆن كه‌س بێكاره، ئه‌وه‌ش یانێ له‌هه‌ر 5 كه‌س 1كه‌س بێكاره
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 22:40:31 | LAN_THEME_30

پێویسته تێکڕای ئه‌وروپا سزای به‌ردبارانی ژنان مه‌حكوم بكات
پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی حوكمی به‌ردبارانی ژنان له‌ئێران و مه‌حكوم كردنی "سه‌كینه محه‌مه‌دی ئاشتیانی" به به‌ردباران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و داواكاریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی پێش گرتن له‌ئێعدامی "سه‌كینه"، كاترین ئێشتۆن" سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا داوای هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژ به‌سزای به‌ردبارانی كرد.به‌گوێره‌ی راپۆرتی "رادیوی فه‌ردا"، كاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا له‌وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، گوتی:" له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی خاتوو سه‌كینه ئاشتیانی" كه به‌سزای به‌ردباران مه‌حكووم كراوه، پێموایه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا هاوڕان، كاتی ئه‌وه هاتووه یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌هه‌ڵویستێكی هاوبه‌ش دا دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه سزایه‌كی سه‌ده‌كانی رابردوو راگه‌یه‌نێت.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 22:27:12 | LAN_THEME_30

ئێران دیسان سزای به‌ردبارانی به‌سه‌ر دووكه‌سیتردا سه‌پاند
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه دژ به سزای به‌ردباران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، كه‌چی له‌م چه‌ندرۆژه‌ی رابردوودا ژن و پیاوێك به‌تاوانی"زینای مۆحسنه" له‌لایه‌ن دادگای شاری"ورمێ"یه‌وه به‌سزای به‌ردباران مه‌حكوم كران و پاش ئه‌وه‌یكه بڕیاری سزاكه‌یان به‌رز كرایه‌وه بۆ دیوانی باڵای داد، له‌وێش سزاكه په‌سه‌ند كرا.به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "هه‌رانا"دیوانی باڵای دادی ئێران سزای به‌ردبارانی "وه‌لی جانفشانی"و "ساریه عبادی" په‌سه‌ند كرد. ئه‌وان ئێستا له‌به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری "ورمێ"ن، سزاكه‌ی ئه‌وان له‌لایه‌ن لقی 12ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاواوه په‌سه‌ند كرابوو پاشان نێردرا بۆ دیوانی باڵا‌و له‌وێش په‌سه‌ندكرا.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 22:22:16 | LAN_THEME_30

هه‌ولێر.. یاداشتنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له‌توركیا ئاماده‌ده‌كرێت
به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاشتی جیهانی، دامه‌زراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاڵپشتی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد له توركیا دووپاتكرده‌وه.ئه‌مڕۆ 1/9 له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی په‌یمانگای كوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌كان و به هاوكاری یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان، به بۆنه‌ی یه‌كی ئه‌یلول كه ده‌كاته رۆژی ئاشتی جیهانی، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تی توركیا بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له توركیا، چه‌ند پێشنیازیان خسته‌ڕوو.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 19:42:18 | LAN_THEME_30

بلێر ده‌ڵێت ئاماده‌بن بۆ كرده‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئێران
تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، گه‌ر ئێران په‌ره به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی بدات، ته‌نها یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدایه، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازییه بۆ سه‌ر تاران.له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی كه به‌بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ بلێر ئه‌نجامیدابوو، وتی: "ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێم ئه‌وه‌یه، هیچ مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی خۆی، بۆیه پێویسته ئاماده‌بین تا به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی رووبه‌ڕووی ئێران ببینه‌وه گه‌ر پێویستیكرد.
وتیشی: "پێموایه هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێك نییه گه‌ر به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی، چاره‌ی سه‌ربازی نه‌بێت، بۆیه پێویسته باش گوێ له‌م نامه‌یه بگرن".
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 19:27:57 | LAN_THEME_30

شاروومه‌ندێکی شنۆیی حوکمی ده مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
شاروو مه‌ندێکی شنۆیی به ناوی مه‌نسوور عوقاب په‌نجه کوری 
مه‌ولوود له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ده مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ناوبراو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر ده‌ست به‌سه‌رکراوه‌و ئێستاش له زیندانی شاری شنۆ به‌تۆمه‌تی هاوکاری کردنی حیزبه کوردییه‌کان به ده‌مانگ زیندانی مه‌حکوم کراوه و هه‌نوکه له‌زیندانی شاری شنۆ ده‌ست به‌سه‌ره.
شایانی باسه ناوبراو له فایلێکی دیکه‌دا به تاوانی به‌زاندنی سنوور، به دانی غه‌رامه‌ی نه‌غدی مه‌حکوم کراوه.
سه‌رچاوه:
ئاژانسی خه‌به‌ری موکریان
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 15:14:33 | LAN_THEME_30

مه‌ولوود له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ده مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ناوبراو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر ده‌ست به‌سه‌رکراوه‌و ئێستاش له زیندانی شاری شنۆ به‌تۆمه‌تی هاوکاری کردنی حیزبه کوردییه‌کان به ده‌مانگ زیندانی مه‌حکوم کراوه و هه‌نوکه له‌زیندانی شاری شنۆ ده‌ست به‌سه‌ره.
شایانی باسه ناوبراو له فایلێکی دیکه‌دا به تاوانی به‌زاندنی سنوور، به دانی غه‌رامه‌ی نه‌غدی مه‌حکوم کراوه.
سه‌رچاوه:
ئاژانسی خه‌به‌ری موکریان
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 15:14:33 | LAN_THEME_30

گۆڤارێكی روسی ده‌یسه‌لمێنێ كه توركیا چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه
گۆڤاری نیوزویكی روسی به‌ڵگه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای ئاشكرا ده‌كات له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه..گۆڤاری نیوزویك كه له روسیا ده‌رده‌چێت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا به‌مانشێتی "كیمیایی مردن" هه‌واڵیكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌رامبه‌ر به گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" بڵاوكردۆته‌وه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 14:29:21 | LAN_THEME_30

به‌رده‌وامی تۆپبارانی ئێران، خه‌ڵكی چوار گوندی دیكه‌ی بناری قه‌ندیلی ده‌ربه‌ده‌ر كرد
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له بۆردوومانیان به‌رده‌وامن و خه‌ڵكی چوار گوندی دیكه‌ی بناری قه‌ندیلیان ده‌ربه‌ده‌ر كرد.له‌مباره‌یه‌وه موختاری گوندی ره‌زگه (مام خدر كه‌ریم) به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی وت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گوند‌و ئاوایه‌كانی سنوری ئێمه به هۆی تۆپبارانی ئێران و بۆردومانی فرۆكه‌ی جه‌نگی چۆڵكراون، به‌لاَم ئه‌و گودانه‌ی له رێگای سه‌ره‌كیه‌وه نزیكن ماون و تاراده‌یه‌ك كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریان تیادا به‌رده‌وامه،به‌ڵام به‌هۆی دووباره به‌رده‌وام بوونی تۆپبارانی ئێران له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 01:13:34 | LAN_THEME_30

ئێران هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کات
ڕاوێژكارێكی رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران داوا له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كه له ته‌واوی ئاماده‌باشیدابن بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێك.یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، راوێژكاری سه‌ربازی عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری شۆرشی ئیسلامی ئێران داواده‌كات، وڵات ئاماده‌بێـت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێك به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا، كه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی تارانه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی فشارێكی زۆری له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه خراوه‌ته سه‌ر.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 00:53:36 | LAN_THEME_30

"به‌ده‌په" بایكۆتی ریفراندۆمی هه‌مواركردنی ده‌ستووری توركیا ده‌كات
پارتی ئاشتی و دیموكراسی "به‌ده‌په" به‌ڕه‌سمی بایكۆتكردنی ریفراندۆمه‌كه‌ی سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی ده‌ستووری له توركیا راگه‌یاند كه بڕیاره 12ی ئه‌یلوول ئه‌نجام بدرێت.ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی "به‌ده‌په"له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له شاری دیاربه‌كر رایگه‌یاند: "به‌ده‌په" بایكۆتی ریفراندۆمه‌كه‌ی سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی ده‌ستوور له توركیا ده‌كات.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 01 September 2010 - 00:33:25 | LAN_THEME_30

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: ئه‌مریكا له سێ مانگی داهاتودا هێرش ده‌كاته سه‌ر 2 وڵاتی ناوچه‌كه
سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند: له 3 مانگی داهاتوودا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر 2 وڵاتی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوودا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر 2 وڵاتی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "پرێس تی.ڤی" ره‌سمی ئێرانی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتی: "پێشبینی ده‌كه‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوودا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر 2 وڵاتی ناوچه‌كه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 27 July 2010 - 19:21:16 | LAN_THEME_32

روسیا به‌رپه‌رچی ره‌خنه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی دایه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی مۆسكۆ سه‌بره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران، به نابه‌رپرسانه له‌قه‌ڵه‌مدا و سیاسه‌تی مۆسكۆشی به سه‌ره‌به‌خۆ وه‌سفكرد.دوای ئه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆك كۆماری ئێران روسیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه بووه‌ته شوێنكه‌وتووی ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن جێبه‌جێ ده‌كات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه سه‌رۆك كۆماری ئێران نابه‌رپرسانه روسیای تۆمه‌تبار كردووه و ته‌ئكیدیشی كردۆته‌وه كه روسیا سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی له به‌رامبه‌ر چالاكی ئه‌تۆمی ئێران‌دا هه‌یه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 27 July 2010 - 19:15:19 | LAN_THEME_30

له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ئێران حه‌وت قه‌ڵاى سه‌ربازى له نێو خاکى هه‌رێمى کوردستان دروستکردووه
دوابه‌دواى دروست بوونى ئه‌و ئاڵۆزی و پشێویه‌ى له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرته‌وه به هۆى تۆپبارانى سوپاىئێران و به‌زاندنى خاکى هه‌رێمى کوردستان له لایه‌ن چه‌ند هێزێکى سوپای پاسداران، دواجار هێزه‌کان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک جێگیر کراون و
ئێستاش حه‌وت قه‌ڵاى سه‌ربازى له چه‌ند به‌رزایه‌کى ناوچه‌کان و له نێو قوڵایى خاکى هه‌رێم بنیاد نراون و به هۆى به‌رزى ناوچه‌کانی قه‌ڵاکان ده‌رواڕنه زۆربه‌ى ناوچه سنووریه‌کانى کوردستان.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 27 July 2010 - 02:28:44 | LAN_THEME_31

توركیا: ئه‌و منداڵه كوردانه‌ی ده‌ستگیركراون، ئازاد ده‌كرێن
دوای ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی نوێ له توركیا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی له زیندانن، عه‌فو ده‌كات و رێ له ده‌ستگیركردنی منداڵان له‌كاتی خۆپیشانداندا ده‌گرێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان كرد به ئازادكردنی ئه‌و منداڵه كوردانه‌ی له زیندانه‌كاندان.ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه به‌پێی یاسا نوێكه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ستیان كردووه به ئازادكردنی ئه‌و منداڵه كوردانه‌ی له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 15 منداڵی كورد ئازاد كران.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مڕۆ له شاری ماردین 5 منداڵی كورد ئازادكران كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 18 ساڵدایه و له شاری مه‌رسین 2 منداڵ و له ئه‌ده‌نه‌ش 8 منداڵی تر ئازاد كران.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 27 July 2010 - 02:12:27 | LAN_THEME_30

توركیا: شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هاوڵاتیانی كورد و پۆلیسی توركدا روویدا
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕوپێكدادانێك له‌نێوان پۆلیس و هاولاتیانی توركیادا بووه‌هۆی برینداربوونی پێنج پۆلیس و ده‌ستگیركردنی 32 كه‌س.دوێنێ كاتژمێر 11ی شه‌و له‌ناوچه‌ی ئینه‌گۆلی توركیا له‌نێوان هاولاَتیانی كورد و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌دا بووه شه‌ڕ و 5 كه‌س بریندار بوون، برینداربوونی ئه‌و 5 كه‌سه‌ش بووه‌هۆی به‌رفراوان بوونی شه‌ڕه‌كه و له‌ئه‌نجامدا 10 پۆلیس و 15 كه‌سی تر بریندار بوون.
بۆ بڵاوه‌پێكردنی قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌ش پۆلیس ته‌قه‌یان كرد و له ئه‌نجامیشدا 50 كه‌سیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و 32 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 27 July 2010 - 02:06:12 | LAN_THEME_30

یه‌کێتی ئه‌وروپا سزای نوێ به سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه پێنێت
یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری له سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا دا به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا بۆ ناچاركردنی تاران تا وتووێژ له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكات كه جێی مشتومڕێكی زۆره.ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا دا به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا بۆ ناچاركردنی تاران تا وتووێژ له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكات كه جێی مشتومڕێكی زۆره .
به‌پێی سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا له برۆكسل سزاكان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه و بڕیاریان لێدراوه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 27 July 2010 - 01:59:04 | LAN_THEME_30

به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ره‌كان به‌هێزتر بوون بۆ وه‌شاندنی گورز له‌ئێران
به‌رپرسێكی پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: له‌ئێستادا هه‌لی هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌هێزتر بووه، به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی حكومه‌تی تاران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌ی.مایكل هایدن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا "CIA" ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازی له‌دژی ئێران به‌هێزتر بووه، به‌هۆی سووربوونی حكومه‌تی تاران له‌سه‌ر بره‌ودان به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Tuesday 27 July 2010 - 01:48:17 | LAN_THEME_30

لقی هه‌واڵه‌کان


