هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕ
پێده‌چێت ئێران له‌هێرش بۆسه‌رسنووری هه‌رێمی کوردستان چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی به‌کارهێنابێت
لە کاتێک دا کە چەندین هەفتەیە تۆپبارانەکانی ڕەژیمی ئێران دژ بە دەڤەری قەندیل بەردەوامە، هێزەکانی چەکداری ئەم وڵاتە تا ئێستاش لە ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان نەکشاونەتەوە و مۆڵگەیان هەر ماوە.لە لایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێم گومان ئەوەی لە لاوە درووست بووە کە مومکینە ئێران چەکی کیمایی دژ بەم ناوچە سنووریانە بەکار هێنابێ، چونکە خەسارێکی زۆر بەر سرووشتی ناوچەکە کەوتووە و بەم بۆنەوە حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بەڵگەی لە ناوچە گومانلێکراوەکە کۆکردۆتەوە و بە نیازەبە مەبەستی تاقیکردنەوە و سەلماندنی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ئێرانەوە، بۆ وڵاتی ئاڵمانی بنێرێ.
کاوە مەحموود، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا، داوای لە ئێران کرد کە هێزەکانی بکشێنێتەوە و کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێ.
کریستینا. ک، کۆمەڵناس و ڕۆژنامەوانی فینلاندیش لەمبارەوە وتی : ئەم هێرشانەی ئێران، ژینۆسایدە دژ بە گەلی کورد".
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Saturday 19 June 2010 - 19:58:16 | LAN_THEME_30

هێزه‌كانی ئێران به‌چه‌كی سوك‌و دۆشكه ته‌قه له‌دانیشتوانی سنوور‌و گوندنشینان ده‌كه‌ن
فڕۆكه‌كان به‌رده‌وامن له سوڕانه‌وه به‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و تۆپباران‌و ته‌قه‌كردنیش له گوندنیشه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامه.سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زای چۆمانه‌وه تایبه‌ت بۆ سایتی چاو‌دێر وتی:
شه‌وی پێشوتر جارێكی تر تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ختی تۆپبارانی ناوچه‌كانی "ته‌شیه‌رێس‌و مێرگه‌سیرو پیره‌لۆك‌و هه‌واری سه‌یدان‌و ئۆمه‌رخه‌یات‌و كونه‌هه‌رسیان" له‌سنوری قه‌زای چۆمان كرد، تۆپبارانه‌كه‌ش زیاتر له نیو سه‌عاتی خایاند، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Saturday 19 June 2010 - 19:34:15 | LAN_THEME_30

سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه: رای گشتی جیهان له‌گه‌ڵ لێدانی ئێراندایه
به‌پێی راپرسییه‌ك، رای گشتی وڵاتانی خۆرئاوا و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئیسلامی ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه كه هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر ئێران.به‌پێی راپرسییه‌ك كه سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پیوی ئه‌مریكی له 22 وڵاتی جیهانی ئه‌نجامی داوه و 24 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شداریان له راپرسییه‌كه‌دا كردووه، زۆربه‌یان له‌و باوه‌ڕه‌دان ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران هێزی سه‌ربازی به‌كار بینێت.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Saturday 19 June 2010 - 19:23:20 | LAN_THEME_30

پاش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ،یه‌كێتی ئه‌وروپا سزا ی قورس به سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت
یه‌كێتی ئه‌وروپا و حكومه‌تی ئوستورالیا ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له سه‌ر توندتركردنی سزای یه‌كلایه‌نه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یان به سه‌ر ئێران‌دا و ئه‌مریكاش پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه، سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ر سزادانی فراوانتری ئێران ڕێككه‌وتن، ئه‌و سزایانه‌ش به‌رفراوانتره له‌و سزایانه‌ی كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه له دژی ئێران، په‌سه‌ند كرا.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Saturday 19 June 2010 - 19:18:45 | LAN_THEME_30

شه‌روپێکدادانی په‌که‌که‌وئه‌رته‌شی ترکیا 8کوژراو‌و 14برینداری لێکه‌وته‌وه
شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و هێزه‌كانی سوپای توركیا له سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، 22كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه و به‌یانی ئه‌مڕۆش فڕۆركه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرد.فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌و سوپایه به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه‌یان له سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا بۆردومان كردووه،
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Saturday 19 June 2010 - 19:06:09 | LAN_THEME_30

شنۆ: كوردێك به‌تۆمه‌تی چالاكی سیاسی، حوكمدرا
به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبێكی سیاسی ، هاووڵاتییه‌كی شاری شنۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.سایتی هه‌واڵی موكریان بڵاویكرده‌وه دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی له‌شاری ورمێ, به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان سزای ساڵێك زیندانی به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د سلێمانی دا سه‌پاندووه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Saturday 19 June 2010 - 18:45:29 | LAN_THEME_30

شارومه‌ندێکی مهابادی به‌نێوی رێبین نه‌به‌ردی قۆڵبه‌ست کرا
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی موکریان، شارومه‌ندێکی مهابادی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌کانی رێژیمه‌وه به تۆمه‌تی دژایه‌تی نیزام قۆڵبه‌ست و راپێچی زیندان کراوه.ئه‌مه له حاڵێک دایه چه‌ند رۆژ له مه‌و پێش محه‌مه‌د راشدی هه‌ربه‌وتۆمه‌ته له شاری مهاباد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ست به‌سه‌رکرا.
شایانی باسه ناوبراوان هه‌نووکه له‌زیندانی شاری مهاباد له رێژ گوشاری هێزه ئه‌منییه‌کانی رێژیم دان .
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Friday 18 June 2010 - 17:34:26 | LAN_THEME_30

یه‌كێتی ئه‌وروپا تاكلایه‌نانه سزای توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، سه‌رانی یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌وروپا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای تاكلایه‌نه‌ی توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا.به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وروپی، سزا نوێیه‌كان كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌نیازه به‌سه‌ر ئێران‌دا بیانسه‌پێنێت، له‌و سزایانه‌ی كه پێشتر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر تاران، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندی توندترن.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Friday 18 June 2010 - 17:14:21 | LAN_THEME_30

باڵه‌كایه‌تی.. تۆپخانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن له‌تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كان
سه‌عات 9:40 ی شه‌وی رابردوو جارێكی تر تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ختی تۆپبارانی ناوچه‌كانی ته‌شیه‌رێس و مێرگه‌سیرو پیره‌لۆك و هه‌واری سه‌یدان و ئۆمه‌رخه‌یات و كونه‌هه‌رسیان له‌سنوری قه‌زای چۆمان كرد، تۆپبارانه‌كه‌ش زیاتر له نیو سه‌عاتی خایاند به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.هاوكات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به چه‌كی سوك و دۆشكه به‌رده‌وام ته‌قه له‌دانیشتوانی سنوره‌كه‌و گوندنشینان و مه‌ڕدارانی ناوچه‌كه ده‌كرێت
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 19:41:31 | LAN_THEME_30

سوپای توركیاش هاته ناوه‌وه
دوای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای ئێران بۆ ناو خاكی هه‌رێم دوێنێ سوپای توركیاش سنوری كوردستانی به‌زاند‌و هاته خاكی هه‌رێمه‌وه..هێزه‌كانی سوپای پازداران به قوڵایی 2 كیلۆمه‌تر له‌ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ماونه‌ته‌وه. جه‌بار یاوه‌ر ڕایگه‌یاند: تۆپباران كردنی ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌ی "چۆمان".
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 19:26:55 | LAN_THEME_30

سناتۆرلیبه‌رمه‌ن، ته‌حریمه‌کان, ئاخرین شانسی ئێرانه،به‌رله‌هێرشی نیزامی
سناتۆرخۆزێف لیبه‌رمه‌ن، ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی سنای ئه‌مریکا،له‌کۆنفرانسێکی خه‌به‌ریدا رایگه‌یاند: ته‌حریمه‌کان دژی رێژیمی تاران،به‌هێزو توانایه‌کی بێ وێنه له‌کۆنگره‌ی ئامریکا ئاماده ده‌کرێت.لیبه‌رمه‌ن وتی: به‌سته ته‌حریمه‌کانی کۆنگره، تایبه‌ته به‌سیستمی ماڵی ودابین که‌رانی به‌نزین بۆرێژیمی تاران و تا کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئاماده‌کاری پێویستی بۆ ده‌کرێت.هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌وته‌حریمانه‌ی که له‌کۆنگره به‌دژی ئێران له‌به‌رده‌ست دان هیچ کات ئه‌وه‌نده به‌هێزنه‌بوون، بۆیه وه‌ک دواین شانس بۆ ئێران به‌ر له هێرشی نیزامی دێته ئه‌ژمار.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 19:04:52 | LAN_THEME_30

پاشماوه‌ی تۆپبارانی سنوری هه‌رێم، ده‌نێردرێته ئه‌ڵمانیا
بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی مادده‌ی ژه‌هراوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له‌كاتی بۆردومانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كورستاندا، پاشماوه‌ی ئه‌و بۆردومانه ده‌نێردرێته وڵاتی ئه‌ڵمانیا.له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كاوه مه‌حمود وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم گڵۆپی سه‌وزی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵكردبێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 16:03:41 | LAN_THEME_30

خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و دامه‌زراوه‌ی ئێرانی سزاده‌دات
له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران، وه‌زاره‌تی خه‌زینه‌ی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و دامه‌زراوه‌ی ئێرانی سزاده‌دات.تیموتی گایتس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خه‌زینه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئێران، حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاریدا ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌ندازیاری نه‌وت و غازی سپانێر، كۆمپانیای راهێ ساحیل سه‌ر به بنكه‌ی خاته‌م ئه‌لئه‌نیا،
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 15:50:10 | LAN_THEME_30

ئیسرائیل روبه‌ڕووی كه‌شتییه‌كانی ئێران و لوبنان ده‌بێته‌وه
سوپای ئیسرائیل خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان ببێته‌وه كه بۆنیازن كۆمه‌كی مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌زه بگوێزنه‌وه.رادیۆی ئیسرائیل له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه سوپای ئیسرائیل خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی حیزبوڵا لوبنان و ئێران بێته‌وه كه یارمه‌تی مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌زه ده‌گۆازنه‌وه و نه‌ئكیدیشی كرده‌وه كه سوپای ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات رێگا نه‌دات ئه‌و كه‌شتیانه بێنه‌نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 15:37:43 | LAN_THEME_30

سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیار له‌سه‌ر سزادانی یه‌كلایه‌نه‌ی ئێران ده‌ده‌ن
سه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له جنێڤ كۆده‌بنه‌وه و پرۆژه‌ی توندتركردنی سزای یه‌كلایه‌نه‌ی ئابووری سه‌ر ئێران تاووتووێ بكه‌ن.بڕیاروایه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه سه‌رانی 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له "جنێڤ"ی پایته‌ختی سویرا كۆببنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بده‌ن كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان بۆ توندتركردنی سزای یه‌كلایه‌نه‌ی ئابووری بۆ سه‌ر ئێران ئاماده‌یان كردووه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 15:31:56 | LAN_THEME_30

3 یه‌كه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا سنوری هه‌رێمیان به‌زاند
ئه‌مڕۆ 16-6 سوپای توركیا رایگه‌یاند كه گروپێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا له نزیك سنوری نێوان توركیا‌و هه‌رێم، ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی توركیاوه به‌جۆرێك بڵاوكرایه‌وه كه گوایه سوپای توركیا به‌بیانوی راوه‌دونانی چه‌كداره‌كان 3 یه‌كه‌ی كۆماندۆی ره‌وانه‌ی ناو سنوری هه‌رێمی كوردستان به قوڵایی 2 بۆ 3 كم كردووه، به‌مه‌ش سنوری نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خاكی عیراق-یان به‌زاندووه.ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئاژانسه‌كانی جیهانی و ناوخۆییه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 01:43:21 | LAN_THEME_30

توركیا گرێبه‌ستێكی 180 ملیۆن دۆلاریی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پوچه‌ڵده‌كاته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی توركیا له‌هه‌واڵێكی خۆیدا ئاشكرایكردووه، ئه‌نكه‌ره گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی به‌بڕی 180 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی بووه، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی توركیاش یه‌كێكه له‌ده‌رهاویشته‌كانی هێرشی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئازادی ،كه‌به‌نێو، هاوكاری بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌گواسته‌وه.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 01:15:55 | LAN_THEME_30

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: به‌كه‌س ناڵێین تیرۆرست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچ توندوتیژییه‌كیشدا نین
هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیوكراسی رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیچ وڵاتێك گه‌له‌كه‌ی تاوانبار ناكات به شتێك كه ده‌ستی نه‌بێت له‌ڕوودانیدا، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت.سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی ئه‌مشه‌و له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" به‌ئاشكرا ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی دوێنێ له‌كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی له‌سه‌ر "په‌كه‌كه"و"به‌ده‌په" كردی و به‌ئاسته‌نگی به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی دیموكراتی له‌قه‌ڵه‌مدان.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 01:00:02 | LAN_THEME_30

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی توركیای سه‌ر به"به‌ده‌په" ده‌ستگیركرا
له‌شاری قارس له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سوپای توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، سه‌ربازانی تورك، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی توركیای سه‌ر به پارتی ئاشتی و دیموكراتی "به‌ده‌په" یان ده‌ستگیر كرد.له‌كاتێكدا هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌شاری قارسی كوردستان هێرشیان بۆ سه‌ر شاره‌كه ده‌كردو سوپای توركیش ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرد له‌شاره‌كه‌دا.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Thursday 17 June 2010 - 00:50:23 | LAN_THEME_30

وێنه‌گرێكی ناودار هێمای هونه‌ری حكومه‌تی ئێرانی ره‌تكرده‌وه
مه‌ریه‌م زه‌ندی" به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی وێنه‌گرانی ئێران و یه‌كێك له ناودارترین وێنه‌گرانی ئه‌و وڵاته، ئاماده نه‌بوو هێمای هونه‌ری حكومه‌تی ئێران وه‌ربگرێت.به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، خاتوو "زه‌ندی" له نامه‌یه‌كدا بۆ "محه‌مه‌د حوسێنی" وه‌زیری رۆشنبیری ئێران، سه‌ره‌رِای ده‌ربرِینی ناره‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به "هێرشكردنه سه‌ر پیشه‌ی وێنه‌گری و وێنه‌گران" و "نائه‌منی پیشه‌یی و گیانی بۆ وێنه‌گرانی ئێران" گوتویه‌تی: "هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرم".
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Wednesday 16 June 2010 - 20:36:16 | LAN_THEME_30

لقی هه‌واڵه‌کان


