هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕ
ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ئه‌وروپا ده‌خاته ژێر قه‌ڵغانی موشه‌کی
"برێدلی رۆبه‌رتس" یه‌کێک له به‌رپرسه پایه‌به‌رزه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند، ئه‌م وڵاته ده‌یوێت تا ساڵی2018 ته‌واوی ئه‌وروپا بخاته ژێر قه‌ڵغانی موشه‌کی.به پێی هه‌واڵێکی رادیۆ "DW"ی ئه‌ڵمانی، رۆبه‌رترس گوتوویه‌تی، ئه‌م هه‌وڵه به‌شێکی له به‌رنامه‌یه‌کی به‌رگریی گه‌وره که بۆ پاراستنی هه‌موو ئه‌وروپایه له ئه‌گه‌ری هێرشه مووشه‌کییه‌کانی ئێران.
"باراک ئۆباما" سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا پێشتر به‌ڵێنی دابوو به‌رنامه‌ی قه‌ڵغانی موشه‌کیی "جۆرج بووش" سه‌رۆک کۆماری پێشوو، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. رۆبه‌ررتس هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد، سیسته‌می بووش، ته‌نیا 75له‌سه‌دی ئه‌وروپای ده‌پاراست، به‌ڵام سیسته‌مه‌که‌ی حکومه‌تی ئۆباما له ته‌واوی ئه‌وروپا به‌رگری ده‌کات.
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Saturday 17 April 2010 - 17:31:21 | LAN_THEME_30



