یه‌كێتى شۆرِشگێرِانى كوردستان: راگه‌یاندنی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی

هه‌واڵه‌کان ساڵی 2010
د سچپجشی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930 
 




Content to display in the eScroller menu

You can use HTML here...




Increase font-size Decrease font-size Restore default font-sizes
سروودى یه‌كێتیمان

Untitled Document

راگه‌یاندنی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی
xwa.jpgسه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یاندنی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌.
 
 به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بوو:
1- راگه‌یاندن و راگه‌یاندنی هاوبه‌ش
2- حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان
3- دۆخی سیاسی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌ به‌غدا
4- چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان.
 
كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ش به‌شی ئه‌و خاڵانه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و له‌ روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان و په‌رله‌مان و سه‌رخستنی ئه‌زموونه‌ تازه‌ بنیادنراوه‌كه‌ی حكومه‌تی كوردستان، گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌ی به‌ په‌رۆشی بۆ چه‌سپاندنی گیانی هاوپه‌یمانی كوردستانی و هاوپه‌یمانی ستراتیژیی هه‌ر دوولا، له‌سه‌ر كۆی  به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد.



سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندن و راگه‌یاندنی هاوبه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌مه‌لایه‌نه‌ بیروبۆچوونیان ده‌رباره‌ دران و هه‌ر دوو لا جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی گوزه‌ری ئێستای دیموكراسی پێویستی به‌ راگه‌یاندنێكی هوشیاری ده‌ربه‌ست هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ستراتیژیِكی هاوبه‌شی راگه‌یاندنی ده‌وێت كه‌ بتوانێت هاوئاهه‌نگ و ئازاد، ئه‌ركه‌ كۆك و ناوكۆییه‌كانی به‌ چه‌شنێ راپه‌رێنێ كه‌ رای گشتی گه‌له‌كه‌مان باشتر گۆشی راستییه‌ بابه‌تییه‌كان بكرێ و كه‌متر كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ بتوانن گرفتی بچووك گه‌وره‌ بكه‌ن و راستییه‌كان وه‌كو خۆی باس نه‌كه‌ن.

له‌م پێناوه‌شدا لیژنه‌یه‌كی راگه‌یاندنی هاوبه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پێكهێندرا.

ده‌رباره‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانیش هه‌ردوولا هه‌روه‌كو له‌ رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوانمانیشدا چه‌سپیوه‌، پابه‌ندی سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستانین و بۆ ئه‌وه‌ی دوور له‌ هه‌موو گرفت و ناكۆكییه‌كی حزبایه‌تی ئه‌ركه‌ ته‌شریعییه‌كانی راپه‌رێنێت و چاودێری وردی، كاره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م بكات.

سه‌باره‌ت به‌ حكومه‌تی كوردستانیش جه‌خت كرایه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی گه‌لی كوردستان و لیستی سه‌ركه‌وتووی هاوپه‌یمانی كوردستانییه‌ و سه‌ركه‌وتنیشی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و گه‌له‌كه‌مانه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زیانی بۆ هه‌موو لایه‌كمان له‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌. كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی حكومه‌تیش پێویستییان به‌ هاوكاری هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌ له‌ پێشه‌وه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی داموده‌زگا یه‌كنه‌خراوه‌كان.

بۆ دۆخی سیاسی و پێكهێنانه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێ له‌ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌، سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شی به‌ سه‌ركه‌وتنێكی میژوویی زانی و پیرۆزبایی له‌ گه‌لانی عێراق و به‌شداری ئیجابی هه‌موو لایه‌نه‌كان و پشتیوان و چاودێران كرد و ئومێده‌واریشه‌ سه‌ره‌نجامی دیموكراتییانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بخرێته‌ خزمه‌تی پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی ئه‌وتۆ كه‌ بێ ته‌مومژ پابه‌ندبێت به‌ ته‌واوی مادده‌كانی ده‌ستوور به‌ مادده‌ی سه‌دوچلیشه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی كاتێكی دیاریكراوی گونجاودا.

بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیش وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی پێمانوایه‌ حكومه‌ت ده‌بێت حكومه‌تی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان بێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی حوكمرانی دیموكراسی فیدرالی فره‌یی ته‌وافوقی، ئه‌مه‌ش  له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ پێشوه‌خت رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ به‌شدار ده‌بن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت لامان گرنگه‌.

هه‌ر له‌م رێره‌وی پێكهێنانی حكومه‌تیشدا كۆبوونه‌وه‌ پشتیوانی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رێز جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق به‌رز نرخاند و پشتیوانی ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌وڵ و به‌رنامه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئاماده‌كاری چۆنیه‌تی به‌شداری لایه‌نی كوردستانی له‌ گفتوگۆكاندا و پاراستنی یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌موو كوردستانییه‌كانی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌رز نرخاند و پشتیوانی لێده‌كات.
 
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان                         پارتی دیموكراتی كوردستان
18/4/2010
هه‌ولێر

نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Sunday 18 April 2010 - 20:29:59 | LAN_THEME_30 نوسخه‌ی تایبه‌ت به‌ چاپ کردنناردن بۆ براده‌رێک


گه‌ران یه‌كێتى شۆرِشگێرِانى كوردستان

RSS Feeds
Our news can be syndicated by using these rss feeds.
rss1.0
rss2.0
rdf

چه‌تبۆكس
ده‌بێ ببنه‌ ئه‌ندام، بۆ ئه‌ندامبوونلێره‌ کلیک بكه‌ن.


بێ ناردن.