هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕ
خامنه‌یی: به‌كار هێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی حه‌رامه
خامنه‌یی له په‌یامی بۆ كۆنگره‌ی نه‌هێشتنی چه‌كی ناووكی رایگه‌یاندووه، ئێران هه‌ر جۆره چه‌كێكی ناووكی به حرام ده‌زانێت.ئه‌و كۆنگره‌یه له رۆژانی 17- 18 نیسان له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و په‌یامه هاتووه كه گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كو گه‌لانی دیكه، تێنووی ئاشتی و ئاسایش و پێشكه‌وتنن، مافی خۆیانه به كه‌لك وه‌رگرتن له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه پێگه‌ی ئابووری و داهاتووی وه‌چه‌كانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. له‌وانه‌یه ئاڵۆزكردنی كه‌ش له‌مه‌ڕ پڕۆگرامی ئاشتیخوازانه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌یه‌ك كه رێگه نه‌ده‌ن گه‌لانی ناوچه‌كه گرنگی به‌م مافه سروشتییه و گرنگه‌ی خۆیان بده‌ن".
عه‌لی خامنه‌یی گووتیشی: هه‌ر جۆره به‌كارهێنان و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كردنێك به‌م چه‌كه، پێشل كردنی بنه‌مایه‌كانی مرۆڤایه‌تیییه و هێمای راسته‌قینه‌ی تاوانی شه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت".هه‌روه‌ها گووتیشی: به بڕوای ئێمه نه‌ك هه‌ر چه‌كی ناووكی، چه‌كه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژی وه‌ك كیمیایی، بایۆلۆژی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌زنن بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی ... ئێمه به‌كار هێنانی ئه‌و چه‌كانه به حه‌رام داده‌نێین و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی رۆڵه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌و كاره‌ساته گه‌ورانه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه".
جێی ئاماژه‌یه وڵاته زلهێزه‌كان ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكی ده‌دات و ئێرانیش دوای راگه‌یاندنی سیاسه‌تی ناووكی ئه‌مه‌ریكا و لێدوانه‌كانی ئۆباما گه گووتبووی: ئه‌مه‌ریكا چه‌كی ناووكی له دژی وڵاتان به‌كار ناهێنێت، ته‌نیا ئێران و كۆریای باكوور نه‌بێت و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی به‌دواداهات.
ناوه‌ندی راگه‌ياندنی RUK
ئه‌م لیدوانانه‌ی عه‌لی خامنه‌یی بی بنه‌ماو دوورن له راستی و درێژه‌دانه به چه‌واشه کردنی کر‌ده‌وه دژه مرۆيی پتر له سی ساڵه‌ی ئه‌و ڕێژیمه‌یه،خامنه‌یي له کاتێکدا باسی پاراستنی ڕۆڵه‌کانی مرؤڤایه‌تی ده‌کات که به سه‌دان هه‌زار که‌س هه‌رله سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و رێژیمه‌وه گيانیان له ده‌ست داوه.
شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق ،قه‌تڵ و عامی نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتي کوردستان به‌هه‌رکه‌ره‌سته‌یه‌کی له به‌ر ده‌ستیدا هه‌بووبێت ، ئێعدام کردني زیندانیانی سياسی و تێرۆرکردنی ڕێبه‌ران و ڕۆڵه به ئه‌مه‌که‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و په‌روه‌رده کردنی ده‌یان تاقمی تێرۆریستی به‌نێوی جل وبه‌رگ مه‌ده‌نییه‌کان و داڵده‌دان و یارمه‌تیدان به چه‌ندین تاقمي جۆراوجۆری تێرۆریستي ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌و راستيیه‌یه که هزری کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئيسلامی ده‌ست راگه‌ئیشتن به چه‌کي ناوه‌کی و مووسه‌له‌ح کردني تاقمه تێرۆريسته‌کانه به چه‌کی ناوه‌کی، بۆیه ده‌ست راگه‌ئیشتنی کۆماری ئیسلامی به چه‌کی ناوه‌کی به کاره‌ساتێکی مێژوویی ده‌زانین.
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Sunday 18 April 2010 - 23:07:08 | LAN_THEME_30



