هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕ
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا: ئێران هه‌موو ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی پێویستن بۆ بۆمبی ئه‌تومی هه‌یه‌تی
رۆبه‌رت گه‌یتس" وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت
به سیاسه‌تی وه‌ڵاته‌که‌ی به‌رانبه‌ری ئێران هۆشداریی داوه و
گوتوویه‌تی، ئێران هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه‌ی بۆ دروست کردنی
بۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته، هه‌یه‌تی، به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌یهاویشتۆته سه‌ر یه‌ک.
به پێی هه‌واڵێکی رادیۆ فه‌ره‌نسا، رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز نووسیویه‌تی، رۆبه‌رت گه‌یتس له راپۆرتی خۆی‌دا بۆ کۆشکی سپی رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریکا ستراتیژییه‌کی کاریگه‌ر و درێژخایه‌نی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران نییه.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای کردووه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وای کردوو، پێنتاگۆن، کۆشکی سپی و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، کار له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بکه‌ن بۆ روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک و پێشکه‌شی "باراک ئۆباما" سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ی بکه‌ن. به گوته‌ی ئه‌م رۆژنامه ئه‌مه‌ریکاییه، ئه‌گه‌ر سزای زیاتر دژی ئێران کاریگه‌ریی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ست‌به‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا له هێرشێکی سه‌ربازیی نهێنی دژی ئێران وه‌ک یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی ده‌کۆڵێته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه، "جیوف مورل" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا گوتوویه‌تی، سه‌رۆک کۆمار و راوێژکاره ئه‌منییه‌کانی، کات و هه‌وڵی زۆریان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران به هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانییه‌وه، داوه.
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Sunday 18 April 2010 - 23:27:27 | LAN_THEME_30
به سیاسه‌تی وه‌ڵاته‌که‌ی به‌رانبه‌ری ئێران هۆشداریی داوه و
گوتوویه‌تی، ئێران هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه‌ی بۆ دروست کردنیبۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته، هه‌یه‌تی، به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌یهاویشتۆته سه‌ر یه‌ک.