هه‌واڵه‌کانی ماڵپه‌ڕ
راگه‌یاندنی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندنی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه. به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بوو:
1- راگه‌یاندن و راگه‌یاندنی هاوبه‌ش
2- حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان
3- دۆخی سیاسی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له به‌غدا
4- چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان.
1- راگه‌یاندن و راگه‌یاندنی هاوبه‌ش
2- حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان
3- دۆخی سیاسی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له به‌غدا
4- چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان.
كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌ش به‌شی ئه‌و خاڵانه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان و په‌رله‌مان و سه‌رخستنی ئه‌زموونه تازه بنیادنراوه‌كه‌ی حكومه‌تی كوردستان، گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌ی به په‌رۆشی بۆ چه‌سپاندنی گیانی هاوپه‌یمانی كوردستانی و هاوپه‌یمانی ستراتیژیی هه‌ر دوولا، له‌سه‌ر كۆی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
LAN_THEME_4
نووسه‌ر: ناوەندی راگەیاندنی RUK | رێكه‌وتى ناردن: Sunday 18 April 2010 - 20:29:59 | LAN_THEME_30

لقی هه‌واڵه‌کان


